لە کاتێکدا ژماردنی دەنگەکان لە تورکیا دەستیپێکردووە جارێکی تر وەکو دوو هەفتە لەمەوبەر جیاوازی هەیە لە نێوان ئامارەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئانکەرە کە بە ئانکا ناسراوە و لە ئۆپۆزوسیۆنەوە نزیکە.
بە پێی ئاژانسی ئانکا لە کاتێکدا ٪68 ی دەنگەکان جیاکراوەتەوە ئەدۆغان ٪50.87 ی بەدەستهێناو و کلیچدارئۆغڵوش ٪49.13. ئەمەش لە کاتێکدایە ئاژانسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت لە ٪71 ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان ٪54.37 ی بەدەستهێنا و کلیچدارئۆغڵوش ٪45.63.
بە پێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی تورکیا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە ٪61.38 ی دەنگەکان ئامارکراون و ڕەجەب تەیب ئەرۆغانی سەرۆکی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری ٪55.26 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کلیچدارئۆغلو سەرۆکی هاوپەیمانی نیشمانی ئۆپۆزسیۆن 44.74٪ ی بەدەستهێناوە.
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا
هەڵبژاردنەکانی تورکیا کۆتاییهات و بنکەکانی دەنگدان داخران و لە ئێستادا دەستبە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە.
بە پێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی تورکیا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە ٪49 ی دەنگەکان ئامارکراون و ڕەجەب تەیب ئەرۆغانی سەرۆکی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری ٪56.36 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کلیچدارئۆغلو سەرۆکی هاوپەیمانی نیشمانی ئۆپۆزسیۆن 43.64٪ ی بەدەستهێناوە.