Accessibility links

چیرۆکی ناخهەژێنی منداڵانی ئۆکرانیا لە نێوان جەنگ و لەدەستدانی باوک و دایکیاندا


دوای تەقینەوەی موشەکێک لە ماڵێکی خنجیلانەی خێزانێکی ئوکرانیا لە ناوچەی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو منداڵی خێزانەکە بە ئاستەم چاویان دەنووقێنن بۆ ئەوەی هەم بە نیگەرانییەوە سەیری ڕووداوەکە بکەن و هەمیش چاویان لە دووکەڵەکە بپارێزن.

دوو منداڵەکە کە یەکێکیان تەمەنی 9 ساڵە و ئەوی دیکەیان 10 ساڵانە، دوای تەقینەوەکە هاوار بۆ باوکیان دەکەن، بەڵام لەگەڵ بێدەنگییەکی ترسناکی ماڵەکەدا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

پاشان ئۆلها هینکینا و براکەی ئەندری وەک ئەوەی پێشتر فێریان کردبوون، بەپەلە خۆیان دەگەیەنن بە شوێنێکی پارێزراو، بەڵام کاتێک بۆردومانەکان دەوستن و چڕی دوکەڵەکە دەڕوێتەوە، لە پەنجەرەی ماڵەکەیانەوە باوکیان دەبینن کە بەبێ جووڵە و خوێناوی لەناو ماڵەکەدا کەوتووە، ئەمەش پاش ئەوەی موشەکێکی ڕووسی بەر ماڵەکەیان دەکەوێت.

ئەندری کە ئێستا لە ڕۆژئاوای شاری لڤیڤ لە نزیک سنووری پۆڵەندا دەژیت، دەلێت "باوکم کاتژمێر حەوتی بەیانی کوژرا."

نینا پۆلیاکۆڤا، دایکی ئەندری کە لە کەمپی ساڕێژبوونەوەی منداڵان و دایکانن لە نزیک شاری لڤیڤ لە ئۆکرانیا، دڵی منداڵەکەی دەداتەوە .
نینا پۆلیاکۆڤا، دایکی ئەندری کە لە کەمپی ساڕێژبوونەوەی منداڵان و دایکانن لە نزیک شاری لڤیڤ لە ئۆکرانیا، دڵی منداڵەکەی دەداتەوە .


لە میانەی شەڕی ئۆکرانیا سەدان منداڵ کوژراون و ئەو منداڵانەش کە ڕزگاریان بووە، کاریگەری شەڕەکە بۆ هەتاهەتایە بەسەریانەوە دەمێنێتەوە.

یونیسێف دەڵێت مەزەندە دەکرێت کە نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار منداڵی ئۆکرانیایی ڕووبەڕووی مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونییەکانی دیکەن.

ئۆلێکساندرا ڤۆلۆخۆڤای دەروونناس کە لەگەڵ ئەو منداڵانەدا کاردەکات کە لە توندوتیژی ئەو شەڕە ڕزگاریان بووە و دەڵێت "تەنانەت ئەگەر منداڵان بۆ ناوچەیەکی سەلامەتتر هەڵبێن، ئەوە بەو مانایە نییە کە هەموو ئەو شتانەیان لەبیرکردووە کە بەسەریاندا هاتووە."

بەپێی ئامارەکانی داواکاری گشتی ئۆکرانیا، لانیکەم 483 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەزار منداڵیش برینداربوون.

دەزگای نیشتمانی کۆمەڵایەتی ئۆکرانیا ڕایگەیاندوە کە نزیکەی هەزار و 500 منداڵی ئۆکرانیا بەهۆی جەنگەکەوە دایک، باوک یان هەردوویان لەدەستداوە.


بنەماڵەی هینکین وەک هەر کەسێکی دیکە پێش ئەوەی شەڕ بەرۆکی وڵاتەکەیان بگرێت، لە گوندی تۆرسکێدا کە ئەمڕۆ تەنها 35 کیلۆمەتر لە بەرەکانی شەڕەوە دوورە، دەژیان.

نینا پۆلیاکۆڤا لە کەمپی چاکبوونەوەی منداڵان لەگەڵ ئۆلها هینکینا
نینا پۆلیاکۆڤا لە کەمپی چاکبوونەوەی منداڵان لەگەڵ ئۆلها هینکینا

لەگەڵ کوژرانی باوکیان لە مانگی 10 ی ساڵی پاردا، لە ئێستا منداڵەکان نە دایکیان هەیە و نە باوک، لەبەرئەوەی دایکیشیان ساڵانێک بەر لە جەنگەکە کۆچی دوایی کردوە.

دوای شەش مانگ وا پێدەچێت ئەو خوشک و برایە قورسترین و ناخۆشترین ماوەی ژیانیان بەڕێکردبێت.

پۆلیس و خۆبەخشەکان ئەوان دەگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی پارێزراوتر لە ناوچەی زاکارپاتیای ڕۆژئاوا و لەوێ لەلایەن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی حکومەت و ڕێکخراوێکی خێرخوازی ئۆکرانیاوە چاودێریی دەکرێن و خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکرێت.

منداڵان بەشداری لە کۆبوونەوەی چارەسەری گروپی دەکەن لە کەمپێکی چاکبوونەوە بۆ منداڵان و دایکانیان کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە
منداڵان بەشداری لە کۆبوونەوەی چارەسەری گروپی دەکەن لە کەمپێکی چاکبوونەوە بۆ منداڵان و دایکانیان کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە

زۆرێک لە دامەزراوەکان دەستیانکردووە بە یارمەتیدانی منداڵان بۆ زاڵبوون بەسەر زەبر و زەنگی شەڕدا، لەنێویاندا گروپێک بە ناوی دەنگی منداڵان کە نزیکەی 700 داواکارییان لەلایەن دایک و باوکانەوە بەڕێکردووە کە بەدوای یارمەتیدا دەگەڕێن بۆ ئەو منداڵانەی بەدەست فشاری درێژخایەن و ترس و نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی 'ترۆمای دوای کارەسات'( PTSD)ەوە دەناڵێنن.

ئەندری هینکین شارەکەی خۆی لەبیرە، بۆمبەکان و دوکەڵ و باهۆزی تەقینەوەکانی بیرناچێتەوە. ئەو وەک گوندێکی جوان وەسفی گوندەکەیان دەکات و
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە گەورەترین خەونی چییە؟ بە نیگەرانییەوە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت "دەمەوێت گەورە بم."

سەرچاوە/ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG