Accessibility links

ماڵەکەی عمران خان، ژەنەڕاڵە توڕەکان و پاکستانێکی دابەشبوو


بەردەم ماڵەکەی عمران خان لە لاهور، پاکستان
بەردەم ماڵەکەی عمران خان لە لاهور، پاکستان

گەڕەکی زەمان پارکی بە ناوبانگ و پڕ لە سەوزایی لە شاری لاهور چیدی وەک پێشتر نەماوە. لەو ناوچەیەدا ماڵی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان عمران خان بووەتە قەڵایەکی سیاسی و لە

ئێستادا لەوێوە ڕووبەڕووی ئەفسەرە باڵاکانی حکومەت و دامەزراوە سەربازییە بەهێزەکەی وڵات دەبێتەوە.

لە ساڵی 1992 کاتێک خان کاپتنی تیمی کرکێتی پاکستانی و لە مۆندیالی مێژوویی سەرکەوتن بۆ پاکستان تۆمارکرا، هەزاران هاندەری لە دەوروبەری ماڵەکەی کۆبونەوە. هەروەها ئەو خانووە بووە ناوەندی سەرنجی خەڵک کاتێک خان لە ساڵی 1995 هاوسەرگیری لەگەڵ جێمیما گۆڵدسمیت کرد و هێنای بۆ پاکستان، ئەو دوو هاوسەرە ساڵانێکی زۆر لەوێدا پێکەوە بوون پێش ئەوەی لە ساڵی 2004 جیاببنەوە.

کاتێک خان هەڵمەتێکی خێرخوازی دەستپێکرد و نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجەی دروستکرد، خەڵک ڕوویان لەم ماڵە کرد و دواتر کە حزبێکی سیاسی گەورەی دامەزراند، جەماوەرەکەی لێرە کۆدەبوونەوە و بینرا چۆن لە ئەستێرەیەکی گەشاوەی وەرزشی کرکێتەوە بوو بە سیاسەتمەدارێک.

ئێستاش لەگەڵ هەوڵەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش، گەمارۆدانی ماڵەکەی لەلایەن دەیان پۆلیس و داخستنی هەموو ئەو ڕێگایانەی کە دەچنە سەری ئەو ماڵە و، ئۆتۆمبێلەکانی میدیا 24 کاتژمێر ڕۆژانە لەوێ پەخشە ڕاستەوخۆکانیان ئامادەیە لە کاتێکدا خان ترسی دەستگیرکردنی هەیە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان عمران خان
سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان عمران خان

ناوبراو لە ڕۆژی 9ی مانگی پێنجدا بە تۆمەتی گەندەڵی لە لایەن هێزە نیمچە سەربازییەکانەوە لە ناو بینای دادگا لە ئیسلامئاباد دەستگیرکرا، بەڵام پاشان بە فەرمانی دادگا ئازاد کرا. دەستگیرکردنەکەی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان و توندوتیژی لێکەوتەوە و لایەنگرانی تۆمەتبارن بە سووتاندنی شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەیەکی باڵای سەربازی لە لاهور و هێرشکردنە سەر دامەزراوە سەربازییەکان و تێکدان و سووتاندنی موڵکی گشتی.

ژەنەڕاڵ مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان، لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی وڵاتەکە گوتی " مایەی قبوکردن نییە."

سوپا لەگەڵ حکومەتی هاوپەیمانی دژە خان، ڕایانگەیاند کە ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بەو هێرشانە لە دادگا سەربازییەکان دادگایی دەکرێن. دادگایی کردنی هاووڵاتیانی سڤیل لە دادگا سەربازییەکان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بڕیارەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئیدانە کراوە.

مەزهەر عەباس، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری دیاری پاکستانی دەڵێت " ژەنەڕاڵە سەربازییەکان توڕەن و خان سەختترین شەڕی ژیانی سیاسی خۆی دەکات".

خان لە ساڵی ڕابردووەوە لە دەسەڵات دوورخرایەوە، ئەمەش بووە هۆی زیاتر بەناوبانگبوونی لەلایەن جەماوەرەکەی. سەرەڕای خراپبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوپا ، جەماوەرێکی زۆری بۆ خۆیان ڕاکێشا. کێشەکانی لەگەڵ سوپادا کاتێک دەرکەوت کە بەرەنگاری هەوڵی ژەنەڕاڵ باجوا سەرۆکی ئەوکاتەی لەشکری پاکستان بووەوە بۆ گواستنەوەی جەنەڕاڵ فایز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لەشکر (ISI) و هێنانی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە سەرەکییەکە.

خان دژی گۆڕانکارییەکە وەستایەوە و ڕایگەیاند، بە ئەمە دەبێت بە خواستی ئەو بێت سەرۆکێکی نوێی ISI دەستنیشان بکات. دوای چەند مانگێک لە پۆستی سەرۆک وەزیران لادرا. لە مێژووی سیاسی پشێوی پاکستاندا هیچ سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو خولی پێنج ساڵەی تەواو نەکردووە.

عمران خان و ژەنەڕاڵ ئاسم مونیر
عمران خان و ژەنەڕاڵ ئاسم مونیر

بەشێوەیەکی بەرفراوان سەرهەڵدانی خان بۆ دەسەڵات دەبەسترایەوە بە پلانێکی ساڵی 2018 کە دەگوترێت لەلایەن لەشکرەوە داڕێژرابوو، هەروەها ئەو یەکگرتوویی و لێکتێگەیشتنە نائاساییەی نێوان دامەزراوەکان و حکومەتەکەی بە سەرۆکایەتی خان، دەستەواژەی 'لە یەک لاپەڕەدا' بەردەوام لە بازنەی سیاسیدا دەنگی دایەوە.

بەڵام دوای ئەوەی لە دەسەڵات دەرچوو، خان بوو بە ڕەخنەگرێکی توندی ژەنەڕاڵ باجوا، سەرۆکی ئەوکاتی سوپا و ئەو ژەنەراڵەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پیلانی داڕشتووە بۆ ڕووخاندنی حکومەتەکەی، ئەمەش لەلایەن لەشکرەوە ڕەتکرایەوە.

پاشان خان ئەفسەرێکی باڵای هەواڵگری ISI تۆمەتبار کرد بە هەوڵێکی تیرۆرکردنی لە مانگی یازدەی ڕابردوودا. ئەو بەرپرسەکانی هەواڵگری لەشکری کردە ئامانج و تۆمەتباری کردنن بە پلانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا.

لە دوایین ڕووداودا خان ڕاستەوخۆ جەنەڕاڵ ئاسیم مونیر، سەرۆکی ئێستای سوپای پاکستانی بە هۆکاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارکرد. سوپا بە توندی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە. خان لە قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دوای ئازادکردنی، گوتی "ئەوە سوپا بووە کە منی ڕفاندووە. بەبێ مۆڵەتی سەرۆکی سوپا هیچ شتێک ڕوونادات. ئەو فەرمانی دەستگیرکردنی منی دەرکرد."

بەم جۆرە تۆمەتانە و بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی سەر دامەزراوە سەربازییەکان کە گوایە لەلایەن لایەنگرانییەوە کراوە، ئێستا خان لەگەڵ سوپادا ڕووبەرووبووەتەوە.

شوجا نەواز نوسەر ئەندامێکی ناودارێ ئەتلانتیک کاونسەڵی بنکە لە واشنتن دەڵێت "عمران خان هەوڵ دەدات ئەم بابەتە وەک ململانێیەک لەگەڵ سەرۆکی سوپا نیشان بدات." ئو گوتشی "ئەمە تاکتیکێکی مەترسیدارە".

دەڵێت "پێدەچێت خان لە ماوەیەکی کورتخایاندا بە هەڵە هەڵسەنگاندنی بۆ هێزی (ژەنەڕاڵ مونیر) کردبێت و نەیتوانیبێت سوود لە لایەنەکانی سەر بە خان لە نێو سوپادا ببینێت."

شوجا نەواز دەڵێت، سەرۆکی سوپا نەیهێشت ئەو درزە ناوخۆییە بێتە بەر جاوی خەڵک. لەم چوارچێوەیەدا دەڵێت بۆ نموونە کەس نازانێت چی بەسەر فەرماندەی فەیلەقی لاهوردا هاتووە (کە ماڵەکەی لەلایەن ئەو گروپە توڕەبووەوە سووتێنراوە).

ئێستا عمران خان ڕووبەڕووی زیاتر لە 100 دۆسیە بووەتەوە، لە گەندەڵیەوە بگرە تا دەگاتە تیرۆر و کوفر، کە بە وتەی خۆی پاڵنەری سیاسییە. ناوبراو بانگەشەی ئەوە دەکات کە 10 هەزار لە کرێکاران و لایەنگرانی دراون بە دادگا و سەرکردە باڵاکانی پارتەکەی دەستبەسەر کراون.

هاوکارە نزیکەکانی و سەرکردەکانی حزب جیابوونەوەی خۆیان لە حزبەکەی ڕاگەیاند. خان ئەم جیابوونەوانەی بە تەڵاقی زۆرەملێ ڕایگەیاندووە کە بە زۆر لێک جیاکراونەتەوە.

خواجا ئاسیف، وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، دوای توندوتیژییەکانی 9ی مانگی پێنج ، حکومەت بیر لە قەدەغەکردنی پارتی PTI (پارتی تەحریکی ئینساف) ی خان دەکاتەوە.

خان هەوڵی ڕزگارکردنی ڕیزەکانی حزبی دەدات و پێدەچێت پشتیوانییەکانی لەناو سەربازیدا کەمببێتەوە.

ئەسفەندیار میر، شارەزای باڵا لە USIP کە دامەزراوەیەکی بیردۆزی لە واشنتۆنە دەڵێت، هەستێکی زۆری شەرمەزاری و شکاندنی شکۆ لە ناو لەشکردا هەیە بەهۆی هێرشکردنە سەر دامەزراوە سەربازییەکان لەلایەن لایەنگرانی خانەوە."

خان دەڵێت تۆمەتەکانی تێوەگلانی ئەندامانی پارتەکەی لە هێرشە توندوتیژەکاندا پڕوپاگەندەی ڕێکخراوە و بەشێکە لە پیلانی لەناوبردنی پارتەکەی. پاشان گوتیشی هیچ جیاوازییەکم لەگەڵ دامەزراوەکەدا نییە. ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوە PDM (هاوپەیمانی دەسەڵاتداری ڕکابەریان)ە کە هەوڵدەدات کەلێن لە نێوان من و سوپادا دروست بکات.

ئەسفەندیار میر دەڵێت سەرەکیترین پرسیار ئەوەیە کە ئایا سوپا دەتوانێت بە تەواوی ئەو پشتگیرییە جەماوەرییە بەدەستبهێنێتەوە کە بە شێوەیەکی نەریتی چێژی لێدەبینی، کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی هێرشە سیاسییەکانی خانەوە لەدەستیدابوو.

پشتیوانانی عمران خان ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان تێکشکاندووە لە دەمی خۆپیشاندانێک دژ بە دەستگیرکردنی سەرکردەکەیان ، پیشاوەر پاکستان 10 ی مانگی 5 ی 2023
پشتیوانانی عمران خان ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان تێکشکاندووە لە دەمی خۆپیشاندانێک دژ بە دەستگیرکردنی سەرکردەکەیان ، پیشاوەر پاکستان 10 ی مانگی 5 ی 2023

سەرەڕای مێژووی هەوراز و نشێوی سیاسی وڵات، هیچ پێشینەیەک بۆ ئەو دابەشبوونە سیاسییەی ئێستا نییە. خان لەگەڵ هاوپەیمانی دەسەڵاتداری ئێستادا بە تەواوەتی تێکچووە و بە 'بوکەڵە' ناوی بردوون و ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای ئەو هاوپەیمانییە دابنیشێت. بە وتەی ئەو، دەسەڵاتی دادوەری تاکە دامەزراوەی شەرعی وڵاتە.

لە لایەکی دیکەوە هاوپەیمانی دەسەڵاتداری باڵی نەوزی مۆمکاری موسوڵمان (موسلم لیگ-ن) بە ئاشکرایی ڕەخنە لە ڕۆڵی سەرۆکی دادگای باڵا دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بە "نەرمی نواندن" لەگەڵ خاندا و وەزیرەکانی حکومەت هەڕەشەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکەی دەکەن بە ڕێگەی یاسایەک کە لەمێژە مشتومڕی لەسەر دەکرێت.

جیاوازییەکانی ئەم جارە شیانی وتووێژکردن کەم دەکتەوە بەپێچەوانەی ڕابردووە ، کاتێک سەرۆکی داد، یان سوپا، یان وەزیران یان سەرۆک کۆمار دەستوەردانیان دەکرد و سازشێک ئەنجام دەدرا .

ناسەقامگیری سیاسی ئابووری لاوازی پاکستانی خاوەن چەکی ئەتۆمی خراپتر دەکات. لە گێژاوی بچووکبوونەوەی یەدەگ و زیادبوونی قەرزەکان و دابەزینی بەهای ڕوپیەی پاکستانی بەرامبەر بە دۆلار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، وڵاتەکە لە خەباتدایە بۆ ئەوەی خۆی ڕزگاربکات.

دۆخی ئابووری ترسناک لەگەڵ قەیرانی سیاسیدا بە خێرایی بنکەی پشتیوانی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار دەشێوێنێت، ئەمەش وایکردووە حکومەت پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامەزراوە سەربازییەکان بەهێزتر بکات، پێدەچێت خان لە دەسەڵات دوور بخاتەوە.

وە عمران خان ئەم دۆخە وەک دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات دەبینێت. ئەوان دەڵێن تاکە داواکارییان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە یان لە مانگی دەی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت. ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن ک" لە جەماوەری حزبەکەمان دەترسن کە زۆرینەی ڕوون لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەست دەهێنێت، هەر بۆیە نایانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدەن."

شوجا نەواز، شرۆڤەکار دەڵێت، دوو شمشێر ناچنە یەک بەرگەوە. ئەم پرەنسیپە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی عمران خان لەگەڵ (سەرۆکی سوپا) جەنەڕاڵ ئاسم مونیر دەگونجێت.

هاوکات لە ماڵەوە لە لاهور، خان سەرقاڵی دۆسیەی دادگایە، خۆی بۆ پۆدکاست و چاوپێکەوتنەکانی ڕۆژانەی خۆی ئامادە دەکات. ترس و دڵەڕاوکێ دەرببڕن بۆ دووبارە دەستگیرکردنەوەی و تەنانەت ژیانیشی دەردەبڕێت. لە کاتێکدا ئەو وڵاتەی خاوەن 22 ملیۆن دانیشتوانە بەوام بەدەست ئاژاوە دەناڵێنێت.

XS
SM
MD
LG