Accessibility links

ئەلقاعیدە پزیشکێکی ئوسترالیایی کە ماوەی حەوت ساڵ زیندانی بووە، ئازاد دەکات


ڕۆژی هەینی حکومەتی ئوسترالیا ڕایگەیاند پزیشکێکی ئوسترالیایی کە زیاتر لە حەوت ساڵە لە ڕۆژئاوای ئافریکا لەلایەن توندڕەوانی پەیوەندیدار بە ئەلقاعیدەوە بە دیل گیرابوو ئازادکراوە.

پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند و گوتی "کینێس ئیلییۆت تەمەن 88 ساڵ سەلامەتە و تەندروستی باشە و لەگەڵ (جۆسلین) ی هاوسەری و منداڵەکانیان یەکتریان بینیەوە. "

ئەو دوو هاوسەرە لە مانگی یەکی ساڵی 2016 دا لە جیبۆ، لە نزیک سنووری بورکینافاسۆی هاوسنوری مالی دەستگیرکراون و هەردوکیان بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ بنکەیەکی تەندروستیان بەڕێوەبردووە کە 120 قەرەوێڵەی لە خۆدەگرت.

جۆسلین ئیلییۆت دوای سێ هەفتە ئازاد کرا. دواتر لقی مەغریبی ئەلقاعیدە ڕایانگەیاند کە ئەو ژنەی کە ئەوان ڕفاندوویانە، بەبێ مەرج ئازادی دەکەن، ئەمەش بەهۆی فشاری گشتی و ڕێنمایی سەرکردەکان بۆ ئەوەی ژنان بەشداری شەڕ نەکەن.

خێزانەکەی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن "لە تەمەنی 88 ساڵیدا و دوای چەندین ساڵ دوورکەوتنەوە لە ماڵەوە، ئێستا دکتۆر ئیلییۆت پێویستی بە کات و تایبەتمەندی هەیە بۆ پشوودان و ساڕێژبوونەوە، سوپاسی لێکتێگەیشتن و هاوسۆزیتان دەکەین".

سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG