Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: توندوتیژی دژ بە هاوڕەگەز خوازان توندوتیژییە دژ بە مافەکانی مرۆڤ و بەهاکانی کە بەلامانەوە گرنگن


Belgium Pride Parade
Belgium Pride Parade

لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە هاوڕەگەزخوازاندا نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت هەر هێرشێک بۆ سەر ئەندامێکی کۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوزان (LGBTQI) هێرشێکە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دەڵێت " لە هەموو گۆشەیەکی جیهاندا، خەڵکی +LGBTQI بەردەوام ڕووبەڕووی توندوتیژی، گۆشەگیری، لێدوانی پڕ ڕق و کینە، نادادپەروەری و تەنانەت ڕاستەوخۆ کوشتنیش دەبنەوە. هەر هێرشێک بۆ سەر خەڵکی LGBTQI+ هێرشکردنە سەر مافەکانی مرۆڤ و ئەو بەهایانەیە کە ئێمە لامان کرنگە. ناتوانین و بەرەو دواوە ناگەڕێینەوە."

دروشمی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە هاوڕەگەزخوازان ئەمەیە؛ هەمیشە پێکەوە: یەکگرتوو لە هەمەچەشنییدا.

لەم ڕۆژەدا کۆمەڵێک کار و چالاکی دەکرێت کە تیایدا تیشک دەخرێتە سەر توندوتیژی و جۆرەکانی جیوازی کردن کە هاوڕەگەزخوازن ڕووبەڕووی دەبنەوە.

گۆتێرێش لە بەیاننامەکەیدا داواکاری لە هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات کردووەتەوە "پابەندبن بە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و کۆتاییبهێنن بەوەی پەیوەندی هاوڕەگەزەکان بە تاوان دابنێن." ئەو گوتیشی هەرگیز نابێت دەربڕینی ڕاستی خۆت تاوانبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ حکومەتەکانی سەرانسەری جیهان و خەباتکارانی کۆمەڵگەی سیڤیل بۆ بەرەوپێشبردنی مافی مرۆڤی LGBTQI+ ."

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانیش پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا تیشک دەخاتە سەر مافەکانی هاوڕەگەزخوازان و دەڵێت " ئەمڕۆ و هەموو ڕۆژێک مافەکانی LGBTQI مافەکانی مرۆڤن."

هاوپەیمانی ناتۆش دەڵێت " ئەرکی ناتۆ لە پاراستنی خاکەکان زیاتر و پاراستنی دانیشتوانی جۆراجۆریشە."

XS
SM
MD
LG