Accessibility links

دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ تاوتوێکردنی پرسی ژیری دەستکرد


سەرۆکی کۆمپانیای ژیری دەستکرد (AI) کە سیستمی ChatGPT دروست کردووە ڕۆژی سێشەممە بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند دەستێوەردانی حکومەت "گرنگ دەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سیستەمی AI کە تادێت زیاتردەبن."

سام ئاڵتمان ڕۆژی سێشەممە لە بەردەم کۆمیتەیەکی سیناتی ئەمەریکا ئامادەبوو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەسەرسیستمی ژیری دەستکرد ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ پێشکەوتنی ئەم تەکنەلۆژیایە تێدەگەین کە خەڵک چەندێک نیگەرانن لەوەی دەکرێت چەندێک شێوازی ژیانمان بگۆڕێت. ئێمەش بەهەمانشێوەین."

ئاڵتمان پێشنیاری پێکهێنانی دەزگایەکی ئەمەریکایی یان جیهانی کرد کە مۆڵەت بە بەهێزترین سیستەمی AI بدات و دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت "دڵنیابێت لەوەی کۆمپانیاکان پابەند دەبن بە ڕێکارەکانی پارێزراوی".

کۆمپانیا نوێیەکەی کە بنکەکەی لە سان فرانسیسکۆیە، دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ChatGPT ی بڵاوکردەوە، دەستبەجێ سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا. ئەم سیستمە سیتمێکە کە بێ بەرامبەر گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرێت و وەڵامی هەر پرسیارێک لە چەند چرکەیەکدا وەکو مرۆڤ دەداتەوە.

ئەوەی سەرەتا بووە هۆی نیگرانی لەسەر ئەم سیستمە لە نێو پەروەردەکاراندابوو لەبەر ئەوەی خوێندکاران بەکاریان هێنا بۆ فێڵکردن لە ئەرکەکانیان، پاشان نیگەرانی زیاتر دروستبوو لەسەر فراوانی سیستمەکە و بابەتەکانی بەلاڕێدابردنی خەڵکی یان بڵاوکردنەوەی زانیای هەڵە، سەرپێچیکردن لە مافی خاوەندارێتی تەنانەت لەدەستدانی هەندێک کاریش.

و لە کاتێکدا ئێستا هیچ ئاماژەیە نییە بۆ ئەوەی کۆنگرێس یاسا نوێیەکانی AI دابڕێژێت، وەک یاسادانەرانی ئەوروپا ئێستا خەریکین، نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان ئاڵتمان و بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانی تری تەکنەلۆژیای لە سەرەتای ئەم مانگەدا گەیاندە کۆشکی سپی وایکردووە دەزگاکانی ئەمەریکا بەڵێن بدەن کارە زیانبەخشەکانی ژیری دەستکرد ( Artificial Intelligence )کۆنترۆڵ بکەن.

سیناتۆر ڕیچەرد بلومینتەڵ، دیموکراتی کەناتیکەت کە سەرۆکایەتی لیژنەیەکی کۆمیتەی دادوەری سینات دەکات لەسەر تایبەتمەندییەکان و تەکنەلۆژیا، دانیشتنەکەی بە وتارێکی تۆمارکراو دەستپێکرد کە ڕێک دەنگی سیناتۆرەکە بوو بەڵام لە ڕاستیدا وتارەکە لەلایەن ChatGPTی نوسرابوو و هەر بەو سیستمە ژیرە کرابوو بە دەنگی ئەو.

بلومێنتەڵ وتی ببینن چ ئەنجامێکی سەرنجڕاکێشە بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، " ئەی ئەگەر من داوام بکردایە هەمان دەنگ بکاربهێنێت ئەم دەنگە پشتیوانی ڕادەستکردنی ئۆکرانیا بکات یان ڤلادمێر پوتن داوای کردبا؟"

ئەو گوتی کۆمپانیاکانی AI پێویستە داوا بکرێت سیستەمەکانیان تاقیبکەنەوە و مەترسییە دیارەکان ئاشکرا بکەن پێش ئەوەی بڵاویان بکەنەوە، نیگەرانی تایبەتی دەربڕی سەبارەت بەوەی کە چۆن سیستەمی AI لە داهاتوودا دەتوانێت بازاڕی کار ناسەقامگیر بکات.

لە دانیشتنەکەی کۆنگرێس دا بە چڕو پڕی باس لایەنە پۆزتیڤەکان و ئاسانکارییەکانی ئەم سیتسمە بۆ ژیانی خەڵکی و هەروەها لایەنە زیان بەخشەکانیش کرا.

چاوەڕوان دەکرێت ئاڵتمان لەم مانگەدا دەست بە گەشتێکی جیهانی بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ داڕێژەرانی سیاسەت و خەڵک باسی تەکنەلۆژیاکە بکات.

XS
SM
MD
LG