پۆلیسی باشوری ئیتالیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو هەزار و 700 کیلۆگرام کۆکاینی پوختدا گرتووە کە لە ناو دوو بارهەڵگری مۆزدی کە لە ئیکوادۆرەوە ڕەوانە کراوە شاردرابووەوە.
پۆلیس دەڵێت بەهای ئەو ماددە هۆشبەرەی لە بەندەری جۆیای هەرێمی کالابریا دەستیبەسەردا گیراوە بە بڕی 880 ملیۆن دۆلار بووە.
بارەکە لە هەرێمی جوایاکیلی ئیکوادۆرەوە لە ڕێگەی بەندەری باتومی گورجستان لە دەریای ڕەوش، ڕەوانەی ئەرمینیا کراوە.
پۆلیسی ئیتالیا دەشڵێت ماددە هۆشبەرەکە لەو بارهەڵگرانەدا دۆزراوەتەە کە 12 مەتر درێژییەکەیەتی و تایبەتە بە خواردن.
پۆلیس دەڵێت ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە بارهەڵگرێکی دیکەی میوەدا کە ئەویش لە ئیکوادۆرەوە ڕەوانەکرابوو، پۆلیسی دەستی بەسەر 600 کیلۆگرام کۆکاینی تردا گرتووە .