Accessibility links

ئەنجامە بەراییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا دەریدەخەن ئەردۆغان لەپێشە


بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە 45.70٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 52.03٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 42.11٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 05.36٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

سێ کەس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمارن، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور؛ کەمال کڵچدارئۆغڵوو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا، بەڵام رکابەرایەتییە تووندەکە لەنێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵوودا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی چاودێران و میدیاکانی تورکیا ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە ڕۆژی یەکشەممەدا زۆر بەرزبووە .

بەرزترین ڕێژەی تۆمارکراو تا ئێستا لە ساڵی 1987دا لەسەدا 93.3 بووە.

بەڵام لەو کاتەدا 26 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی ئێستادا ژمارەکە زیاترە لە 60 ملیۆن دەنگدەر.

سەرچاوە/ ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، فرانس پرێس، ئەلحورە

XS
SM
MD
LG