کەمال کلیچدارئۆغڵو، ڕکابەری سەرەکی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردن ڕۆژی هەینی کە دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕۆژی یەکشەممەیە، هێلەکێکی دژە فیشەی لەبەردا بوو، لەسەر "ئەو هەواڵە هەواڵگرییانەی کە ڕێی تێدەچێت هێرش بکرێتە سەری"، ئەمەش بەپێی سەرچاوەیەک کە لە پارتەکەیەوە ڕاگەیاندراوە.
هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتووە کە هێزە ئەمنییەکانی کیلیچدارئۆغڵو تفەنگی هێرشبەریان پێبووە و لەگەڵیدا لەسەر شانۆ بوون لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا، ئەمەش یەکەمجارە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا ئا بەو شێوەیە دەربکەون.
سەرچاوەیەک لە پارتی کۆماریخوازی گەلی کلیچدارئۆغڵو ڕایگەیاند؛ سەرکردە سەرەکییەکەی ئۆپۆزسیۆن کە تەمەنی 74 ساڵە، هێلەکی دژە فیشەکی لەبەردا بووە و ڕادەی پاراستنی ئاسایشی تورکیا بەرزکراوەتەوە لەگەڵ وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری کە ئەگەری ئەوە هەیە مەترسی ئەوەی لەسەر بێت هێرشی لەسەربکرێت. بەڵام سەرچاوەکە وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
لە ڕاپرسییەکاندا دەرکەوتووە کە کلیچدارئۆغڵو رێژەی دەنگەکانی کەمێک زیاترە لە ئەردۆغان.
شایەنی باسە لە شاری سامسونی سەر دەریای ڕەش وتارەکەی پێشکەش کرد. هاوکات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دڵنیایە لە سەرکەوتن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز