Accessibility links

ئۆکرانیا باس لە دەستکەوتەکانی لە باخموت دەکات


ژەنەڕاڵەکانی ئۆکرانیا بانگەشەی هەندێک لە گەورەترین سەرکەوتنەکانیان لە بەرەکانی شەڕ دەکەن لە ماوەی تەنها یەک مانگدا. هەرچەندە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک ئۆکرانیا ڕایگەیاند ئۆکرانیا هێرشی بەرپەچدانەوەی کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا دژی هێزی لەشکرکێشی ڕووسیا، هێشتا دەستی پێنەکردووە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، پلانێکی پەسەندکردووە بۆ چاکسازی لە سیستەمی تاوانکاری و جێبەجێکردنی یاسای وڵاتەکەدا، کە زۆر گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپادا.

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت، پێدەچێت ڕووسیا 10 هەزار زیندانی کۆکردبێتەوە بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا.

ئۆکرانیا لە 12ی مانگی 5 دا بانگەشەی هەندێک پێشڕەوی لە باخموت کردووە لەکاتێکدا هێزەکانی ڕووبەڕووی شەڕی توند بوونەتەوە لەگەڵ سەربازانی ڕووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری دۆنێتسک کە خاڵی سەرەکی فشاری مۆسکۆ بووە لە دۆنباس لەنێو ئامادەکارییەکانی کیێڤ بۆ هێرشێکی دژە هێرش کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا.

لە بەرەکانی شەڕدا، بەرگریکارانی ئۆکرانیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 44 هێرشی ڕووسیایان لە بەخموت بەرپەرچداوەتەوە، ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا پێشتر لە 12ی مانگی 5 دا ڕاپۆرتی دابوو، ئاماژەی بەوەکردبوو هێزەکانی مۆسکۆ بەردەوامن لە لێدانی هێڵی پێشەوەی باخموت-ئەڤدییڤکا-مارینکا، کە توانیویانە ڕووبەڕووی توندترین شەڕو پێکدادانەکان ببنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG