سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا موحەڕەم ئینجە ڕۆژی پێجشەممە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا کشانەوەی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیدا ڕاگەیاند و بەمەش شیانی سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە گەڕی یەکەمی هەڵبژردنەکاندا زیاتر دەکات.
ئینجەی تەمەن 59 ساڵ بڕیارەکەی ڕاگەیاند دوای ئەوەی لەلایەن کرایە ئامانجی هەڵمەتێکی ئۆنلاین بۆ ناوزڕاندنی کە چەندین وێنەی لەگەڵ ژنان و گەڕان بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها بڵاو کرایەوە.
ئەو سیاسەتمەدارە ناسیۆنالیستە عەلمانییە 30.6%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا کاتێک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2018دا دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای خۆی کاندید کرد.
پاشان وازی لە پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن هێنا و بزووتنەوەی خۆی دەستپێکرد تا هەندێک لە دەنگە عەلمانیەکانی کەمال کلیچدارئۆغڵو - کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانێتی دژە ئەردۆغان ببات بۆ خۆی.
ئینجە لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا گوتی " من دەکشێمەوە و ئەمەش بۆ وڵاتەکەم دەکەم."
ئینجە کەوتە بەر ڕەخنەی توندی ئۆپۆزسیۆن بەهۆی چوونە ناو هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانەوە.
زۆربەیان وەک کاندیدێکی تێکدەر لێیان دەڕوانی کە دەیانگوت تەنها دەتوانێت یارمەتی ئەردۆغان بدات بۆ دەستەبەرکردنی دەیەی سێهەمی حوکمڕانی.
ئیجەش دەیگوت بەدیلێکی زیندووتری پێشکەش بە دەنگدەران کردووە لە کلیچدارئۆغڵۆی تەمەن 74 ساڵ.
تورکیا ئەم یەکشەممە دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و پەرلەمانتاران.
لەگەڵ کشانەوەی ئینجە، سینان ئۆگان، کەمال کیلیچادۆغڵو و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانەوە.
زۆربەی ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە کلیچدارئۆغڵو بەهێزترین کاندیدە بەرامبەر بە ئەردۆغان.