Accessibility links

کارنامەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی ئەردۆغان


کەمال کیلچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن، لە شاری ئیزمیر گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات
کەمال کیلچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن، لە شاری ئیزمیر گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات


هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەڵێنیداوە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکەی 14ی ئایاردا سەربکەوێت، ئەوا زۆرێک لە سیاسەتەکانی تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵوەشێنێتەوە، لەوانە گەڕانەوە بۆ دیموکراسی پەرلەمانی و سەقامگیری ئابووری، هەروەها گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی دەرەوەدا.

مانگی ڕابردوو کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری هاوپەیمانی نەتەوەیی شەش حزبی، پەردەی لەسەر بەرنامەی ئۆپۆزسیۆن بۆ یەکەم 100 ڕۆژی دەسەڵات لادا.

بەڵێننامەکان بۆ گەڕانەوە بۆ کەمکردنەوەی باج و بیمە و سیستەمێکی دامەزراندنی کارمەند لەسەر بنەمای شایستەیی بۆ هەموو دامەزراندنەکانی فەرمانبەرانی حکومی دەستی پێکرد.

لێرەدا وردەکارییەکانی پلانەکە دەخەینەڕوو:

چاکسازی یاسایی و جێبەجێکردن

بەڵێنی سەرەکی گەڕانەوەیە بۆ سیستمی پەرلەمانی، کە هاوپەیمانییەکە دەڵێت "بەهێزتر" دەبێت لەوەی کە پێش گۆڕینی ساڵی 2018دا بۆ سیستەمی ئێستای سەرۆکایەتی لە شوێنی خۆیدا هەبووە.

پۆستی سەرۆک وەزیران دەگەڕێنێتەوە، کە ئەردۆغان لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە لە ساڵی 2017دا هەڵوەشێنرایەوە و سەرۆکایەتیش دەکاتە ڕۆڵێکی "بێلایەن" و هیچ بەرپرسیارێتییەکی سیاسی لەسەر نەبێت. مافی سەرۆک بۆ ڤیتۆکردنی یاسا و دەرکردنی فەرمان هەڵدەوەشێتەوە.
سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەر پارتێکی سیاسی نابێت بمێنێت و تەنیا یەک خولی حەوت ساڵ بەسەر دەبات و دواتر لە سیاسەتی چالاک قەدەغە دەکرێت.

دەسەڵاتی پەرلەمان بۆ پاشەکشەکردن لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە دەستووردا جێگیر دەکرێت. هەروەها دەسەڵاتی زیاتری دەبێت لەسەر پلاندانان بۆ بودجەی حکومەت.

لە کارگێڕی گشتیدا دەستە و فەرمانگەکانی سەر بە سەرۆکایەتی هەڵدەوەشێتەوە و ئەرکەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

ئابوری

هاوپەیمانی نەتەوەیی بەڵێنی دا، لە ماوەی دوو ساڵدا هەڵاوسان کە لە مانگی نیساندا بە ڕێژەی 44% بەرزبووەتەوە، بۆ یەک ژمارە دابەزێنێت و سەقامگیریری دراوی لیرە بگەڕێنێتەوە، کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 80%ی بەهای خۆی بەرامبەر دۆلار لەدەست داوە.

سەربەخۆیی بانکی ناوەندی مسۆگەر دەکات و ڕێوشوێنەکانی وەک ڕێگەدان بە کابینە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارەکەی دەگەڕێنێتەوە.

یاسایەک ئامادە دەکات کە ڕێگە بە پەرلەمان دەدات یاسا لەسەر ئەرکی بانکی ناوەندی و سەربەخۆیی ئۆپەراسیۆن و دامەزراندنی ئاستی باڵا دەربکات.

ئەو سیاسەتانەی کە دەستوەردان لە نرخی ئاڵوگۆڕی در او کۆنتڕؤڵ دەکات کۆتاییان دێت، لەنێویاندا پلانێکی حکومی کە پارەی دانراوی لیرە دەپارێزێت لە دابەزینی بەهای دراو.

بەڵێنیدا خەرجییەکانی حکومەت کەمبکاتەوە بە کەمکردنەوەی ژمارەی فڕۆکە بەکارهێنراوەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە فەرمانبەرانی حکومی بەکاریدەهێنن و فرۆشتنی هەندێک بینای دەوڵەت.

هەموو پڕۆژەکانی ژێر هاوبەشی گشتی و تایبەت پێداچوونەوەیان پێدەکرێت. پێداچوونەوە بە پڕۆژەی وێستگەی ئەتۆمی ئاکویو دەکات - کە خاوەندارێتی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی ڕووسیا دەکات، و دانوستاندن لەسەر گرێبەستەکانی غازی سروشتی دەکاتەوە، ئەمەش مەترسی پشتبەستن بە هەندێک وڵات بۆ هاوردەکردنی غاز کەمدەکاتەوە.

سیاسەتی دەرەوە

دروشمی "ئاشتی لە ناوخۆ، ئاشتی لە جیهان" وەک بەردی بناغەی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دەگرت.

هاوپەیمانییەکە وێڕای بەڵێنی "کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی پەیوەستبوون" بۆ ئەندامێتی تەواو لە یەکێتی ئەوروپا، سوێندی خواردووە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتننامەی پەنابەرانی تورکیا لە ساڵی 2016دا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بکات.

بە تێگەیشتن لە متمانەی یەکتر پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا دادەمەزرێنێت، تورکیاش دەگەڕێنێتەوە بۆ بەرنامەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35.

تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا دەپارێزێت "بە تێگەیشتنێک کە هەردوو لایەن یەکسانن و بە گفتوگۆی هاوسەنگ و بنیاتنەر بەهێزتر دەبن".


چاکسازی یاسایی

شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەکە بەڵێنیان دا سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری مسۆگەر بکەن، کە ڕەخنەگران دەڵێن ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بەکاریدەهێنن، ئەمەش ئیدیعایەک لەلایەن حکومەتەوە ڕەتکراوەتەوە.

ئامادەیی دادوەرەکان بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە کاتی هەڵسەنگاندنی پلەبەرزکردنەوەدا لەبەرچاو دەگیرێت.

ئەو دادوەر و داواکارانی گشتی کە دەبنە هۆی پێشێلکردنی مافەکان کە دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیا لە دوو دادگاکەدا غەرامە بکرێت، وایان لێدەکرێت غەرامەکە بدەن. ڕێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی دادگاکان بە خێرایی بڕیارەکانی دوو دادگای باڵا جێبەجێ بکەن.

دەستەی دادوەر و داواکاری گشتی چاکسازی دەکرێت و دابەش دەکرێت بۆ دوو قەوارە بۆ لێپرسینەوە و شەفافیەتێکی زیاتر.

پێکهاتە و پرۆسەکانی هەڵبژاردن بۆ دادگا باڵاکان، وەک دادگای دەستووری، دادگای کاساس و ئەنجومەنی دەوڵەت چاکسازی دەکرێت.

دڵنیای دەدات لەوەی کە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردنەکە ئیستسنایی بێت، ئەمەش ڕێوشوێنێکە کە ڕەخنەگران دەڵێن لە ژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندا خراپ بەکاردەهێنرێت. ئازادی ڕادەربڕین بەهێزتر دەکات و مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندان فراوانتر دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG