Accessibility links

شرۆڤەکاران : تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەل ڕووسیا دەهێڵێتەوە بە بەلاوەنانی هەرکەسێک لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت


ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، لەلای ڕاستەوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، تەوقە دەکەن لە پەراوێزی لوتکەی کۆنفرانسی کارلێک و ڕێوشوێنەکانی دروستکردنی متمانە لە ئاسیا (سیکا)، لە ئاستانە، کازاخستان، 13ی تشرینی یەکەمی 2022.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، لەلای ڕاستەوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، تەوقە دەکەن لە پەراوێزی لوتکەی کۆنفرانسی کارلێک و ڕێوشوێنەکانی دروستکردنی متمانە لە ئاسیا (سیکا)، لە ئاستانە، کازاخستان، 13ی تشرینی یەکەمی 2022.

بە بەلاوەنانی هەرکەسێک لەم مانگەدا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا سەربکەوێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو ئەندامەی ناتۆ پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ ڕووسیا بپارێزێت کە پێشتر بەرگەی چەند ساڵێک گۆڕانکاری گەورەی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەنقەرەدا گرتووە.

شرۆڤەکاران دەڵێن، قەیرانی ئابووری توندی تورکیا پاڵنەری ئەو گۆڕانکارییە بوو، ، کە تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ناچار کرد پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی لەگەڵ گەلانی وەک ئیمارات ، سعودیە و ئیسرائیل چاک بکاتەوە، کە پێشتر بە توندی ڕەخنەی لێگرتبوون.

شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری جیهانیش گورزێکی بەهێزبووە کە ئێستا کاتی ئەوە نەبوو ئەنقەرە شەڕە نێودەوڵەتییەکان هەڵبژێرێت، ئەمەش تایبەتمەندییەکی دوو دەیەی دەسەڵاتی ئەردۆغان بوو.

هەروەها نزیکبوونەوە لەگەڵ میسر و تەنانەت هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا، تەنها 12 ساڵ دوای دەستپێکردنی شەڕی سوریا بەردەوامە.

فاتیح جەیلان، سەرۆکی ناوەندی سیاسەتی ئەنقەرە، کە ناوەندێکی بیرمەندە و بنکەکەی لە پایتەختی تورکیایە، دەڵێتئەو هەڵوێست گۆرینە لە پێویستییەوە بوو، نەک هەڵبژاردنی بە ئەنقەست".

لە لایەکی دیکەوە ڕووسیا دراوسێیەکی تورکیا بوو کە دەبوو لەگەڵیدا کار بکات.

تورکیا لەدوای داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی 2022، کردەوەیەکی هاوسەنگی دیپلۆماسی ئەنجامداوە، ئەنقەرە دژی سزاکانی ڕۆژئاوایە بۆ سەر ڕووسیا و پەیوەندییەکی نزیکیشی لەگەڵ هەردوو وڵاتی مۆسکۆ و کیێڤ، دراوسێی دەریای ڕەشدا هەیە. هەروەها ڕەخنەی لە لەشکرکێشی ڕووسیا گرتووە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

جەیلان دەشڵێت: تورکیا ناتوانێت ڕووسیا بخاتە لایەک، دراوسێیەکی بەهێزە و هەندێک پەیوەندی ئابووری و بازرگانی بەهێزمان هەیە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمانەوە هەیە.

ڤلادیمێر پوتین و ئەردۆغان، سەرۆکی ڕووسیا لە مانگی ڕابردوودا بەشدارییان لە مەراسیمی کردنەوەی یەکەم وێستگەی ئەتۆمی تورکیا کرد کە لەلایەن کۆمپانیای دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕووسیا ڕۆساتۆمەوە دروستکرا.

پوتین بە پڕۆژەیەکی سەرەکی ناوی برد کە یارمەتی "بەهێزکردنی هاوبەشی فرەلایەنەی نێوان هەردوو دەوڵەتەکەمان"ی دا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG