وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشتی ئیدارەی تاڵیبانی نەکردووە بۆ کۆبوونەوەیەک کە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نێردەی تایبەت لەسەر ئەفغانستان لە وڵاتانی جیاوازەوە لە دۆحە بەڕیوەدەچێت.
ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سکرتێری گشتی بانگهێشتنامەی بۆ دەسەڵاتدارانی تالیبان نەناردووە.
هەفتەی ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان ناچار بوو جەخت لەوە بکاتەوە کە کۆبوونەوەکە سەرنجی لەسەر ئەگەری دانپێدانانی نێودەوڵەتی ئیدارەی تاڵیبان نابێت، دوای ئەوەی سەرنجەکانی جێگری سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی لێکەوتەوە.
دوجاریک وتی کۆبوونەوەکە لە قەتەر لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا لەبری ئەوە مەبەست لێی ئەوەیە کە گرنگی بە بەهێزکردنی "بەرژەوەندی نێودەوڵەتی لە دەوری ئامانجە هاوبەشەکان بدات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی بەردەوام بۆ بەرەوپیشچوون لەسەر پرسی ئەفغانستان".
جێگری گۆتێرێس، ئامینە محەمەد، هەفتەی ڕابردوو پێشنیاری کردبوو کە کۆبوونەوەکە لە دۆحە "دەتوانێت ئەو هەنگاوە سەرەتاییانە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بمانخاتەوە سەر ڕێگای دانپێدان بە دەسەڵاتی تالیبان لە ئەفغانستان".
تاڵیبان لە مانگی ئابی 2021 وە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت لە ئەفغانستان، کاتێک هێزەکانی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دوای 20 ساڵ شەڕ لە وڵاتەکە کشایەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز