Accessibility links

جۆو بایدن بە فەرمی بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی 2024 رادەگەیەنێت


جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی بەشداری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بەڕێز بایدن داوای لە دەنگدەرانی ئەمەریکایی کرد کاتێکی زیاتری پێبدەن بۆ ئەوەی ئەو شتانە تەواو بکات کە بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەستیپێکردووە.

لە ئێستا بایدن بووەوە بە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان هەرچەندە دەبێت کاندید بوونی لە کۆنگرەی دیموکراتەکان لەمانگی 8 ی ساڵی داهاتوو بە فەرمی پەسەند بکرێت. بەڵام بە پشتبەستن بە تۆماری مێژوویی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا چاوەڕوان ناکرێت دیموکراتەکان جگە لە جۆو بایدن کەس وەک کاندیدێک هەڵبژێرن.

کۆمارییەکانیش لە ئێستادا لە کێبڕکێدان بۆ ئەوەی کاندیدی سەرەکی هەڵبژێرن بۆ ڕووبەرووبوونەوەی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 ی ساڵی 2024.

XS
SM
MD
LG