Accessibility links

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەکانی مەدرید دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون


بەگوێرەی ڕاپۆرتی تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژینەوە لە ئیسپانیا، دوای ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دوو پیاو گیانیان لەدەست دا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاگرەکە درەنگانی شەوی هەینی لە ڕێستورانتی بۆرۆ کاناگلیا بار ئەند ڕێستۆ دەستیپێکردووە، کە چێشتخانەیەکی ئیتاڵییە لە ناوەندی گەڕەکی سالامانکا.

شایەتحاڵێک بە ڕۆژنامەی ئێل پایس-ی ڕاگەیاندووە، ئاگرەکە دوای ئەوە دەستیپێکردووە کە گارسۆنێک قاپێکی خواردنی بە گڕ سوتاند و بڵێسەکەی ئاگری لە سەقف و دیوارەکانی بەردا.
خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان دەڵێن، خواردنخوازان کێشەیان هەبووە بۆ هەڵاتن، چونکە ئاگرەکە لە نزیک دەرچەی سەرەکی دەستیپێکردووە.

پۆلیسی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG