تانکی M1A1 ئەبرامز کە لە ئەمەریکا دروستکراون لە مانگی 5 دا دەگەنە ئەڵمانیا و بەپێی وتەی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئۆکرانییەکان بەم زووانە دەست بە مەشق و ڕاهێنانیان دەکەن لەسەر ئەو تانکانە.
لە مانگی داهاتوودا 31 تانکی ئەبرامز دەگەنە بنکەیەک لە شاری گرافینڤۆری ئەڵمانیا بۆئەوەی ئۆکرانییەکان بتوانن خولێکی 10 هەفتەیی دەستپێبکەن سەبارەت بە چۆنیەتی کارپێکردنی تانکەکان.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە؛ خولی زیاتری مەشق و ڕاهێنان بەهێز و کارامەیی چاککردنەوە لە یەکێک لە بنکەکانی گرافینڤۆهر یان بنکەیەکی دیکە لە شاری هۆهینفێڵسی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
مەشقەکان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا نزیکەی 250 ئۆکرانی بەشدار دەبن و بەرپرسانیش دەڵێن تا کۆتایی ئەمساڵ 31 تانکی ئەبرامز دەگەیەننە ئۆکرانیا.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی هەینی میوانداری کۆبوونەوەیەکی دیکەی گروپی پەیوەندی بەرگری ئۆکرانیا ی کرد، کە سەرکردە سەربازییەکانی زیاتر لە 50 وڵات سەرنجیان لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی وەک زرێپۆش و بەرگری ئاسمانی و تەقەمەنیە بۆ سوپای ئۆکرانیایە.
بڕیارە ئۆستین لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایبگەیەنێت کە تیمەکە و تانکەکانی ئەبرامز دەگەنە ئەڵمانیا.
ئۆستین لە قسەکانیدا لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا، کە بۆ یەکەمجار لە مانگی 4 ی ساڵی ڕابردوودا گروپەکەی کۆکردەوە، وتی ئەندامانی گروپەکان زیاتر لە 55 ملیار دۆلار هاوکاری ئاسایشیان بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای زیاتر لە ساڵێک، ئۆکرانیا هێشتا بەهێزەوە خۆڕاگرانە وەستاوە. پشتگیرییەکانمان بێ هیچ دوودڵیەک بەردەوام بووە، شانازی بەو پێشکەوتنانەوە دەکەم کە پێکەوە بەدەستمان هێناون".
سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا