Accessibility links

پۆلیسی فەرەنسا ڕێگەی پێدرا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنێت بۆ چاودێریکردنی قەرەباڵغی


خۆپیشاندان دژ بە پڕۆژەی دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینی لە فەرەنسا
خۆپیشاندان دژ بە پڕۆژەی دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینی لە فەرەنسا
پۆلیسی فەرەنسا لە ڕۆژی هەینیەوە ڕێگەی پێدراوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بەکاربهێنێت کە کامێرایان لەسەرە بۆ کۆمەڵێک ئەرکی بەرفراوان لەوانە چاودێریکردنی قەرەباڵغی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، دوای بڵاوبوونەوەی فەرمانێک لە گۆڤاری فەرمیدا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا.

ئەمەش کەمێک زیاتر لە ساڵێک پێش ئۆڵۆمپیادی پاریسە کە لەساڵی 2024 دا سازدەکرێت، لە کاتێکدایە کە دژایەتیکردنی چاکسازی لە پڕۆژەی دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینی کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پێشکەشی کردووە لە ئارادایە، کە لە دەرئەنجامدا ناڕەزایەتییەکی گەورە و هەندێکجار توندوتیژی لێکەوتەوە.

فەرمانەکە ڕێگە بە پۆلیس، گومرگ یان سەربازی دەدات کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنن بۆ ڕێگریکردن لە هێرشکردنە سەر خەڵک یان موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتیان، و دڵنیابوون لە ئاسایشی گردبوونەوەکان لە شوێنە گشتییەکان و هەروەها پاراستن یان گەڕاندنەوەی سەلامەتی گشتی لە کاتێکدا ئەگەری زۆرە ئەم گردبوونەوانە نەزمی گشتی بە توندی تێکبدەن.

لە فەرمانەکەدا هاتووە، دەتوانرێت ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ ڕێگریکردن لە کردەوەی تیرۆریستی و ڕێکخستنی هاتوچۆی گواستنەوە و چاودێریکردنی سنوورەکان و ڕزگارکردنی خەڵک بەکاربهێنرێت.

ئەو فەرمانە بە وردی و بە کردەوە بەپێی یاسایەکی ئاسایشی جێبەجێ دەکرێت کە لە ساڵی ڕابردوو پەرلەمان دەنگی پێدابوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG