جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی "لایه‌نێكی كوردستانی" بەوە تۆمەتبارکرد کە لە هەوڵدایە بۆ شکستپێهێنانی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەرامبەر ناردنی نەوتی هەرێم لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی.
هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"، لایه‌نی عێراق خۆی به لایەنی دەسەڵاتی هه‌رێمی كوردستانی وتووه كه لایه‌نێكی كوردستانی چۆته به‌غدا پاڕاوه‌ته‌وه كه ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌كرێت و پاره نه‌نێردرێت بۆ كوردستان ".
سەبارەت بە ئەگەرەکانی دواکەوتنی مووچە کە تا ئێستا ناڕوونی پیوە دیارە، هێڤیدار ئەحمەد وتی کە پێشبینی ناکات هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دروست ببێت "ئەگەر خیانەتێکی تر نەکرێت."
وتیشی، "ئێستا لایه‌نی سیاسی هه‌یه به گوێی خه‌ڵكدا ده‌چرپێنن ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی چواری پێ دابین ناكرێت. هێشتا ئێمه نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ڕۆژه، به‌ڵام لایه‌ن هه‌یه حه‌ز ده‌كات كێشه دروست ببێت لەولاشه‌وه فرمێسكی تیمساحی ده‌بارێنن بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. "
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان ئامادەنەبوو ناوی ئەو لایەنە بهێنێت، بەڵام بەڵێنی ئەوەیدا کە "لە چەند ڕۆژی داهاتوو" ناوەکە بڵاو دەکرێتەوە.
کورتهێنان لە مووچە
ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان. مانگی ڕابردووش بەهەمان شێوە حکومەتی عێراق چوار سەد ملیاری نارد بۆ هەرێمی کوردستان، کە حکومەتی عێراقی ڕایگەیاندووە ئەو بڕە پارەیە وەک "پێشینە" یە تا پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراقی
ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بۆ هەرێم لە کاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بەهۆی بڕیارەکەی دەستەی ناوبژیوانی لە دادگای پاریس، تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگرتووە. ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە کە حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی لەبەردەست نابێت بۆ مووچەی مانگی داهاتوو.
ئەمرۆش زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی کوردسات، ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌چاره‌یه‌ک نه‌دۆزێته‌وه مووچه دواده‌كه‌وێت."
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هۆشداری دا لەوەی کە ئێستا 500 ملیار دینار كورتهێنان له مووچەدا هه‌یه.
بەڵام هێڤیدار ئەحمەد ئەو زانیاریە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت جگە لە ئێستا 400 ملیار دینارەکەی کە لە بەغداوە نێردراوە، حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ و "هه‌ندێک نه‌وت کە ده‌فرۆشرێت به پاڵاوگه‌كان" دەتوانێت کورتهێنان پڕبکاتەوە.
هێڤیدار ئەحمەد بە دەنگی ئەمەریکای وت، " بڕواناکەم کاک زیاد باسی کورتهێنانی کردبێت چونکە ئەو بەڕێزە سەرۆکی لیژنەی داراییە و کەسێکی زۆر وردە لە زانیارییەکان...له‌دوای ته‌واوبوونی چه‌ژن ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار. خۆ هێشتا حكومه‌تی ڕاینه‌گه‌یاندووه كه ناتوانێت مووچه بدات نازانم كێ له‌خۆیه‌وه فاڵ ده‌گرێته‌وه كه مووچه دابه‌ش ناكرێت یان پاره‌كه به‌ش ناكات."
حکومەتی هەرێم چۆن مووچەی مانگی چەوار ئامادە دەکات؟
پێشتر جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ بەدەنگی ئەمەریکا دڵنیایی دابوو لەوەی کە کێشە بۆ مووچە دروستنابێت چونکە حکومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی "تێگەیشتنی" باشی لەگەڵ هەرێم هەیە ولە هەمان کاتدا لایەنەکانی حکومەتی هەرێم خەمی زیاتری مووچە دەخۆن بەهۆی نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستا.
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار، هێڤیدار ئەحمەد زیاتر ڕونیکردەوە" حكومه‌ت پاره كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌م مانگه‌ش پاره‌ی ناوخۆی كۆكردۆته‌وه پاره‌ی تری په‌یدا كردووه بۆ پێدانی مووچه، ڕێككه‌وتن كراوه و له‌دوای جه‌ژن بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت. "
وتیشی" عێراق وتویه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت ئه‌وه‌نده بودجه هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان. له‌لایه‌ن لایه‌نێكی كوردستانیه‌وه هه‌وڵدراوه له به‌غداد ڕێككه‌وتنی نه‌وتی سه‌رنه‌گرێت بۆئه‌وه‌ی مووچه نه‌یه‌ت و كێشه‌یه‌كی گه‌وره له كوردستان دروست ببێت. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا حکومەتی هەرێم چۆن دەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات ئەگەر ڕێککەوتنەکە لەگەڵ عێراق جێبەجێ نەکرێت، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم وتی، "ئه‌وه ماوه‌ی ده ساڵه به‌بێ ئه‌وه‌ی داهات له عێراق بێت به‌داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مانگێک مووچه دابه‌ش كراوه. "
وتیشی" ئێستا عێراق هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ڕاگرتووه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنمان كردووه له‌گه‌ڵ عێراق بۆ بودجه ئێمه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین عێراق پابه‌ند ده‌بێت یان پابه‌ند نابێت هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه عێراق پابه‌ند ده‌بێت. وه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی پیرۆزبایی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كردووه به‌رده‌وام چاودێری ده‌كرێن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد لیژنه دروست كراوه دراوه به ڕاگه‌یاندن...حكومه‌تی هه‌رێم نیه‌تی پاک بووه چۆته به‌غداد ڕێككه‌وتنی كردووه، ئه‌گه‌ر عێراق ڕێكنه‌كه‌وت ئێمه هه‌رچی بكه‌ین ناهێڵین خه‌ڵكی كوردستان په‌رێشان ببێت. "