Accessibility links

زیاتر لە 134 هەزار کەس لە ئەمەریکا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەن


ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (ی.س.ک) ڕایگەیاند، 64 ملیۆن و 113 هەزار و 941 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ڕۆژی 14ی مانگی پێنجدا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 3ملیۆن و 416 هەزار و 98 هاووڵاتی تورکیایی دانیشتووی دەرەوەی وڵات لە کۆی گشتی 694 سندوقی دەنگدان کە لە 74 وڵاتدا دامەزراون دەنگی خۆیان دەدەن.

134هەزار و 245 دەنگدەری تورکیا کە لە ئەمەریکا دەژین لە نێوان 29ی مانگی چوار تا 7ی ئایار دەتوانن لە سندوقەکانی دەنگدان کە بڕیارە لە 9 شوێنی جیاواز لە 8 ویلایەتی جیاوازدا دابنرێن دەنگی خۆیان بدەن.

بە پێچەوانەی دوایین هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018، کونسوڵخانەی گشتی نیویۆرک کە بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی تورکیا لەوێ دەژین، دەتوانێت لە دوو ناوچەی دیکەشدا سندوقی دەنگدان دانبێت کە پەیوەستن بەو ناوچەیەوە.

49 هەزار و 188 دەنگدەر کە لە کونسوڵخانەی گشتی نیویۆرک تۆمارکراون دەتوانن لە بنکەیەکی کە بڕیارە لە هۆڵێکی ئاهەنگی شاری پێنسۆکن دابنرێت، لە سنووری ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە باشووری نیوجرسی دەنگی خۆیان بدەن.

جگە لە کونسوڵخانەی گشتی لە نیویۆرک، دەنگدەران دەتوانن لەو سندوقانەی کە بڕیارە لە هۆتێل Holiday Inn لە شارۆچکەی هاڵتسڤیل لە ناوچەی لۆنگ ئایلەند دابنرێت، دەنگی خۆیان بدەن.

لە بازنەی کونسوڵخانەی گشتی نیویۆرک، دەنگدەرانی ویلایەتی نیوجرسی و لۆنگ ئایلەندی نیویۆرک تەنها لە نێوان ٢٩ی چوار بۆ 1ی پێنج دەتوانن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەنگ بدەن.

پێشبینی دەکرێت ئەو هاووڵاتیانەی تورکیا کە لە نزیک سنووری کەنەدا لە ویلایەتی نیویۆرک نیشتەجێن، بچنە ئەو دیوی سنوور و لە کونسوڵخانەی تۆڕانتۆ لە کەنەدا دەنگ بدەن، وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 ئەنجامیان دا.

بەپێی ئەو ڕێسا نوێیەی کە لە ساڵی 2018 ڕاگەیەندرا، دەنگدەرانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەی تیایدا نیشتەجێن دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن. ئەمەش تەنها لە ناوچە جیاوازەکانی ناوخۆی وڵاتەکەدا سنووردار نەبووە و ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی وڵات ناویان تۆمار کردبوو، مافی دەنگدانیان پێدرابوو لە هەر وڵاتێک جگە لەو وڵاتەی تیادا ژیابوون.

لە هەڵبژاردنەکانی 24ی مانگی شەشی 2018دا ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە ئەمەریکا 106 هەزار و 228 دەنگدەر بوو، و لەم هەڵبژاردنەدا گەیشتووەت 134 هەزار و 245 دەنگدەر بەو پێیەش زیاتر لە 28 هەزار دەنگدەر زیادی کردووە.

ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە ئەمەریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

کونسوڵخانەی گشتی نیویۆرک: 49 هەزار و 188

کونسوڵخانەی گشتی لۆس ئانجلس: 22 هەزار و 218

باڵیۆزخانەی واشنتۆن: 15 هەزار و 619

کونسوڵخانەی گشتی شیکاگۆ: 13 هەزار و 734

کونسوڵخانەی گشتی مەیامی: 12 هەزار و 424

کونسوڵخانەی گشتی هیوستن: 11 هەزار و 268

کونسوڵخانەی گشتی بۆستن: 9 هەزار و 794

ڕاپۆرتی جان کەمیلئۆغڵو، بەشی تورکی دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG