دایناسۆری Tyrannosaurus rex یان تی-ڕێکس دایناسۆرێکە لە کۆتاییەکانی سەردەمی جوراسی، نزیکەی 150 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، تا کۆتایی سەردەمی کریتاسی، نزیکەی 65 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، ژیاوە.
زۆربەی فیلمەکان لەسەر ئەو ئاژەڵە ددانە گەورە و تیژەکانی لە دەمیەوە دەردەچن دەردەخەن، مۆدێلی تی ڕێکس لە زنجیرە فیلمەکانی جوراسیک پارک نموونەیەکە.
بەڵام ئێستا زانایان دەڵێن ڕەنگە دایناسۆرەکە بەو شێوەیە نەبووبێت.
تیرانۆسەوورس ڕێکس سەر بە کۆمەڵێک دایناسۆری گۆشتخۆرن کە پێیان دەوترێت Theropods لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە ددانەکانی
تیڕێکس و تێرۆپۆدە گەورەکانی تری پێدەچێت بە لێوی ئەستوور و توێکڵدار داپۆشراون. لێو ئەو بەشە نەرمانەیە کە دەوری دەم دەدەن.
زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە ددانی دایناسۆرەکە کاتێک دەمی داخراوە دەرنەکەوتوە. دەشڵێن، تەنانەت لە قەپێکی کراوەی فراواندا، تەنها بەشێکی بچووکی ددانەکانی دەردەکەون.
توێژینەوەکە نوێترینە مشتومڕێکی درێژخایەنی لەسەرە، ئایا بەڕاستی دەمی دایناسۆرەکان چۆن دەرکەوتووە.
وێنەکانی ئیستا ددانی گەورە دەردەخەن کە لە دەمی دایناسۆرەکانەوە درێژدەبنەوە، تەنانەت کاتێک داخراون. تۆماس کالن زانای بواری بەبەردبوەکان لە زانکۆی ئۆبورن لە ویلایەتی ئەلاباما و نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت،"هەندێک کەس پێیانوابوو ددانی دایناسۆرەکان زۆر گەورە بوون و ناتوانراوە لە دەمیاندا جێیان ببێتەوە".
بەڵام کاتێک توێژەران کەللەسەری دایناسۆر و پەلەوەرە زیندووەکانیان بەراورد کرد، بۆیان دەرکەوت کە ئەمە وا نییە. کالێن وتی هەندێک لە خشۆکە گەورەکانی فیلمەکان لە ڕاستیدا ددانەکانیان گەورەترە بەراورد بە کەللەسەری تیڕێکس.
هەروەها زاناکان نیشانەکانی مخۆرکەیان لەسەر ڕووی ددانەکان دۆزیەوە کە ئاماژە بەوە دەکات کە ددانەکان شاراوەن بوون.
ئەو پەلەوەرانەی کە ئەو جۆرە پارێزگارییەی لێویان نییە، وەک تیمساحەکان، بە خێرایی تووشی داخورانی ددانەکانیان دەبن.
بەڵام کاتێک توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە ددانێکی داسپلێتۆساورس کرد کە خزمێکی تیرێکس، بۆیان دەرکەوت لەدۆخێکی باشدایەوە و نیشانەی داخورانی نەبوە.
تۆماس هۆڵتز پسپۆڕی دایناسۆرە لە زانکۆی میریلاند بەڵام پەیوەندی بەو توێژینەوەیە نەبووە، ووتی" بەم بەڵگانە و زانیارییەکانی دیکە سەرلەنوێ دروستکردنەوەی دایناسۆرەکە دەکرێتەوە، توێژینەوەکە کەیسێکی باش بۆ تیرانۆسۆرە لێودارەکان دەکات". ووتیشی" لێوەکان تەنک و توێکڵیان دەبێت".
ئەمە یەکەمجار نییە شێوەی دایناسۆرەکان بخرێتە ژێر پرسیارەوە. زۆربەی ئەو شتانەی زانست دەربارەی دایناسۆرەکان فێری دەبێت، لە ئێسکەکانیانەوە سەرچاوە دەگرێت. سەختترە وەڵامی ڕوون سەبارەت بە خانە نەرمەکان بەدەست بهێنرێت، وەک پێست. ئەندام و خانە نەرمەکان زۆر زووتر نامێنن.
مارک ویتن لە زانکۆی پۆرتسمۆسی ئینگلتەرا وێنە کیشە و نووسەرێکی دیکەی توێژینەوەکە دەڵێت زیادکردنی لێو بۆ دایناسۆری فیلمەکان ڕەنگە وا بکات کەمێک کەمتر ترسناک دەرکەون، بەڵام هاوکات وایان لێدەکات زیاتر ڕاستیانە دەرکەون.
وتیشی "لە ڕاستیدا دڕەندە نابینیت، تەنها ئاژەڵێک دەبینیت".
سەرچاوە/ ئەسێۆشەیتید پریس