Accessibility links

دانۆڵد ترامپ دەبرێتە بەردەم دادگا


سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە دادگای نیویۆرک 4ی چواری 2023
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە دادگای نیویۆرک 4ی چواری 2023

دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە خۆی ڕادەستی دەسەڵاتداران کرد لە نیویۆرک و برایە دادگای ویلایەتەکەدا بۆ ئەوەی زیاتر لە 30 تۆمەتی ڕووبەڕوو بکرێتەوە ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکادا سەرۆکێک ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری ببێتەوە.

ترامپ لە بەردەم دادوەر ئامادە بوو و لە ئێستادا تۆمەتەکانی ڕووبەڕوو دەکرێتەوە کە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نازارێت تۆمەتە تاوانکارییەکان بریتین لە چی.

بە پێی یاسا کاتێک تۆمەتبارێک دەچێتە بەردەم دادوەر ئیتر دادوەر لەوێ بڕیار دەدات ئایە دەکرێت ئازاد بێت یان بە کەفالەت ئازاد بکرێت یان لە زیندان بهێڵرێتەوە تا دادگایی کردنی تەواو دەبێت سزاکەی دەدرێت.

پارێزەرەکانی پێشتر ڕایانگەیاند دان بە هیچ تاوانێکدا نانێت کە پەیوەندیان بە دۆسیەی پێدانی بڕی 130 هەزار دۆلارەوە هەیە بە ئەکتەرێکی فیلمی سێکسی بە ناوی ستۆرمی دانیاڵ بۆ بێدەنگکردنی لە دەمی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا کە گوایە ئەو پارەیە لە پارەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دراوە.

ئەوەی ئەمڕۆ لە دادگای نیویۆرک ڕوودەدات تەنها گوێگرتنی ترامپە لەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی و ئەمە دەستپێکی پرۆسەی دادگایی کردنیەتی لەو دۆسێیەیەدا.

کۆمارییەکان و پشتیوانانی ترامپ ئەم کارە بە هاندانی سیاسی دەزانن لە کاتێکدا ترامپ هەوڵی ئەوەدایە ببێتەوە کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024.

هاوکاتی ئەم دادگاییکردنە لایەنگرانی ترامپ و دژبەرانی ترامپیش لەبەردەم دادگای نیویۆرک گردبوونەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ترامپ وتارێک پێشکەش بکات.

XS
SM
MD
LG