Accessibility links

ڕێسا نوێیەکانی ئۆکرانیا توانای میدیاکان بۆ ڕووماڵکردنی شەڕ سنووردار دەکەن


ڕۆژنامەنووسێک وێنەی دامەزراوەیەکی خزمەتگوزاری هێڵی ئاسن دەگرێت کە بەر بۆردومانی مووشەکی ڕووسیا کەوتبوو لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە 5ی مانگی 6ی ساڵی 2022 دا.
ڕۆژنامەنووسێک وێنەی دامەزراوەیەکی خزمەتگوزاری هێڵی ئاسن دەگرێت کە بەر بۆردومانی مووشەکی ڕووسیا کەوتبوو لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە 5ی مانگی 6ی ساڵی 2022 دا.


ڕێسا و یاساکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتنی میدیاکان بۆ ڕوومالکردنی شەڕ لە بەرەکانی پێشەوە، ڕەخنەی ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی میدیای لێکەوتووەتەوە کە دەڵێن ڕێساکان هاوتەریب نین لەگەڵ مەترسییەکان بۆ پەیامنێرانی جەنگ.

دوو لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ئۆکرانیا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری وڵاتەکە، لە مانگی ئازاردا ڕێسای نوێیان بڵاوکردەوە کە چۆن میدیاکان دەتوانن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان کاربکەن.

یاساکان ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان دەکەن لە "ناوچە سوورەکان" کە بە مەترسیدارترین دادەنرێت کار بکەن و پێویستە بە یاوەری ئەفسەرێکی ڕۆژنامەوانی سەربازی لە "ناوچەی زەرد"ی کەمتر مەترسیدارەکاندا کار بکەن.

ڕۆژنامەنووسان دەتوانن بە ئازادی لە "ناوچە سەوزەکاندا" کار بکەن. وە فەرماندەکان ئیختیاری دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە بە پەیامنێران بدەن لە هەندێک بارودۆخدا بچنە ناوچە سوورەکان.
بەڵام چاودێرانی میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە ڕێسا نوێیەکان بەو مانایەیە کە ئێستا ڕۆژنامەنووسان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناو زیاتر لە 50 شارەوانی ئۆکرانیا.

جین کاڤێلێر، پسپۆڕی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بۆ ڕێکخراوی چاودێری میدیایی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت: “جێگەی نیگەرانییە کە بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت بۆ سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنی ڕۆژنامەنووسان بە هەواڵەکانی شەڕ”. “ئەوە لە بەرژەوەندی [ئۆکرانیایە]” بۆ ئاسانکاری بۆ ڕاپۆرتکردن لەسەر شەڕەکە.
لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا وایکردووە ئەو وڵاتە ببێتە یەکێک لە کوشندەترین وڵاتەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان. لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دەیان پەیامنێری ناوخۆیی و بیانی لەوێ لە کاتی ئەرکدا کوژراون.

هەروەها شەڕەکە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، کە زۆربەیان بە کارکردن لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ئاشنا نەبوون.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG