پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕۆژی هەینی هانی شی جینپینگ سەرۆکی چینی دا بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی ئۆکرانیا قسە بکات دەربارەی داخوازی ئاشتی کیێڤ بۆ یارمەتیدانی کۆتاییهێنان بە لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا.
سانچێز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەکین ڕایگەیاند کە ئەو شی ئاگادار کردووەتەوە کە لە 20-21ی ئازاردا سەردانی مۆسکۆی کردبوو، کە ئیسپانیا پشتگیری لەو پێشنیازانە دەکات کە لەلایەن ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پێشکەشی کردووە. لەوانە داواکاری گەڕاندنەوەی خاکی ئۆکرانیا بۆ دۆخی پێش لکاندنی کریمیا لەلایەن ڕووسیا لە ساڵی 2014 دا.
وتیشی: من پێموایە ئەوە پلانێکە کە بناغەکانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ئۆکرانیا دادەنێت و بە تەواوی لەگەڵ پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەماکانیدا یەکدەگرێتەوە، کە لەلایەن ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بە لەشکرکێشییەکەیەوە پێشێلکراون.
سانچێز وتی: نیگەرانی خۆمان لەبارەی لەشکرکێشی نایاسایی بۆ سەر ئۆکرانیا گواستەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "هانی شی داوە قسە لەگەڵ سەرۆک زێلێنسکی بکات".
مانگی ڕابردوو، پەکین پلانی ئاشتیی خۆی لە 12 خاڵدا خستەڕوو و داوای ئاگربەستی هەمەلایەنە لە ململانێکاندا کرد.
سانچێز هەڵوێستی چینی بەرز نرخاند.
ڕووسیا ڕایگەیاندووە، ئۆکرانیا دەبێت لەدەستدانی کریمیا و چوار ناوچەی دیکەی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە قبوڵ بکات.
بەگوێرەی خوێندنەوەی کۆبوونەوەکە لەلایەن پەخشی دەوڵەتی چینی سی سی تی ڤی، شی خوازیاری کۆتاییهێنان بە "عەقڵیەتی جەنگی سارد" و فشارەکانی سزای "توندڕەو" دژی ڕووسیا بوو.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز