Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی هیندستان گورزێکی گەورەی بەرئەکەوێت


پارتی کۆنگرێسی ئۆپۆزسیۆنی هیندستان ڕۆژی هەینی گورزێکی گەورەی بەرکەوت کاتێک پەرلەمان ڕاهول گاندی ئەو ڕێبەرە سیاسییەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی دادگا سزای بەسەردا سەپاند بەهۆی ئەو لێدوانانەی کە زۆرێک لە هیندییەکان بە سووکایەتیکردن بە سەرۆک وەزیرانی هیندستانیان ناودێری دەکەن.

پەرلەمان لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بە ئەنجومەنی خوارەوەی پەرلەمان کردووە، گاندی "لە بەرواری سزادانییەوە لە ئەندامێتی لۆک سەبا بێبەشە".

گاندی تەمەن 52 ساڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن دادگاوە سزادرا و سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا لە ویلایەتی گوجاراتی ڕۆژئاوای ویلایەتەکە، دوای ئەوەی بە تاوانی ناوزڕاندن لە پەیوەندی لەگەڵ وتارێکی ساڵی 2019دا کە تێیدا ئاماژەی بە دزەکان کردبوو کە ناوی بنەماڵەی مودییان هێناوە.

ئەو لێدوانەی ئەو لەکاتێکدایە کە بانگەشەی هەڵبژاردن بووە پێش دوایین هەڵبژاردنی گشتی کە تێیدا سەرۆکوەزیران نارێندرا مودی و پارتی دەسەڵاتداری هیندۆسی ناسیۆنالیستی بەهاراتیا جاناتا (BJP) جارێکی دیکە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتەوە.

دۆسیەی دادگا لەلایەن ئەندامێکی پارتی دەسەڵاتداری مودی بە ناوی پورنێش مودی تۆمارکراوە، کە تیشکی خستۆتە سەر لێدوانێک کە گاندی لە وتارەکەی ساڵی 2019 دا کردوویەتی کاتێک ئاماژەی بە دوو بازرگانی هەڵهاتوو کردووە کە هەردووکیان ناوی بنەماڵەیان مودی بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG