Accessibility links

ترەمپ دەڵێت ڕۆژی سێشەممە دەستگیر دەکرێت


.
.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەستگیر دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی ڕاستی سۆشیال میدیای ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە دەستگیر دەکرێت و داوای لە لایەنگرانی کردووە “ناڕەزایەتی دەرببڕن”.
هەرچەندێکە هیچ وردەکارییەکانی نەخستەڕوو، بەڵام زانراوە کە دەسەڵاتدارانی شاری نیویۆرک چاویان لە تۆمەتەکانی دژی ترەمپ کردووە لە دۆسیەیەکی بەناو پارە بۆ بێدەنگردن، کە تێیدا ئەکتەرێکی پێشووی فیلمی گەورەساڵان پارەی پێدراوە بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت بەرامبەر بە پەیوەندییە گوماناوییەک لەگەڵ ترەمپ پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا ئامادەکارییان کردووە بۆ گرتنی ڕێوشوێنی ئاسایشیی توند لە دادگای تاوانەکانی مانهاتن و دەوروبەری، کە ترەمپ لەوێدا خۆی ڕادەست دەکات ئەگەر تۆمەتبار بکرێت.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG