Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا: بڕیارە ئەردۆغان و سیسی بەم زووانە کۆببنەوە


دیپلۆماتکاری باڵای تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری میسر و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبنەوە، ئەمەش بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دە ساڵ دوورکەوتنەوەی نێوان هەردوو وڵات.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، شانبەشانی هاوتا میسرییەکەی، سامح شوکری لە سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە، ڕایگەیاند، ئەنقەرە دەیەوێت "پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرزترین ئاستدا بگەڕێنێتەوە".

سەردانەکەی چاوشئۆغڵو دوای سەفەرێکی مانگی ڕابردووی شوکری بۆ تورکیا دێت کە هاودەنگییەک نیشانی دابوو دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سوریای دراوسێی کە دەیان هەزار کەسی کوشت.

چاوشئۆغڵو وتی: ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا ناکۆکبین، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەیوەندییەکانمان نەشکێنین.

دوای دەرکردنی محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی میسر کە هاوپەیمانی تورکیا بوو لە ساڵی 2013 دا، پەیوەندییەکان نێوان دوو وڵاتەکە تووشی کێشە بوون.

لەو کاتەدا ئەردۆغان وتی کە "هەرگیز" لەگەڵ "کەسیێکی" وەک سیسی قسە ناکات.

بەڵام لە مانگی نۆڤەمبەردا سیسی و ئەردۆغان لە قەتەر تەوقەیان کرد، ئەوەش کە سەرۆکایەتی میسر وەک سەرەتایەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیاندا مژدەی پێدا و دواتر هەردوو سەرکردەکە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد.

چاوشئۆغڵو ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و سیسی "دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا" ئەنجام دەدرێت، لەنێویاندا دەنگدانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە 14ی ئایار ئەنجام بدرێت.

لە کاتێکدا کە ئاڵوگۆڕە دیپلۆماسییەکان سەردەمانێک بەستەڵەک بوون، بەڵام بازرگانی هەرگیز نەوستا: لە ساڵی 2022دا تورکیا گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمی میسری بوو کە کۆی گشتی 4 ملیار دۆلار بوو.

بەڵام ناکۆکییەکان هەروا ماون، تورکیا ماڵی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی تێدایە کە ڕەخنە لە حکومەتەکانیان دەگرن، بەتایبەتی میدیای میسری نزیک لە ئیخوان موسلیمین، کە گروپێکە لەلایەن قاهیرەوە لە یاسا قەدەغە کراوە.

هەروەها قاهیرە و ئەنقەرە لەسەر لیبیا ناکۆکن، کە تورکیا ڕاوێژکاری سەربازیی ناردووە بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی دژایەتی خەلیفە حەفتەری هاوپەیمانی میسر دەکەن، ئەو پیاوە بەهێزە سەربازییەی لیبیا کە بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتدایە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG