Accessibility links

پاپا فرانسیس پێشوازی لە هەزاران پەنابەر کرد کە لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییە مەسیحییەکانەوە هێنراونەتە ئەوروپا


پاپا فرانسیس ڕۆژی شەممە پێشوازی لە هەزاران پەنابەر کرد کە لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییە مەسیحییەکانەوە هێنراونەتە ئەوروپا و دانی بە گەشتە سەختەکانیاندا نا و ستایشی خواستی ئەوانی کرد بۆ "ژیانی دوور لە ترس و نائەمنی".

هەروەها لە هۆڵی پاوڵی شەشەم لە ڤاتیکان، پاپای تەمەن 86 ساڵ سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە یارمەتی پەنابەرانیان داوە لە ژیانی نوێی خۆیاندا نیشتەجێ ببن و وتی "بەخێرهاتن یەکەم هەنگاوە بەرەو ئاشتی".

ئامادەبووان زۆرێک لەو 6 هەزار کەسەیان لەخۆگرتبوو کە لە ساڵی 2016ەوە لەلایەن گروپە مەسیحییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، لەڕێگەی "رێڕەوی مرۆییەوە" یارمەتیان دراوە بۆ ئەوروپا.

ئەم پلانە لەلایەن کۆمەڵگەی کاسۆلیکی سانت ئێگیدیۆ لە ئیتاڵیا دەستیپێکردووە و دواتر بۆ فەرەنسا و بەلجیکا درێژکراوەتەوە، خەڵکی سوریا، عێراق، ئەفغانستان، سۆماڵ، باشووری سودان، لیبیا و ئۆکرانیا لەنێو ئەوانی دیکەدا بەشدارن.

فرانسیس پێی وتن "دڵخۆشم بە ناسینی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و خێزانەکانیان... هەریەکێکتان شایەنی سەرنجدانن بەهۆی ئەو مێژووە سەختەی کە ژیاون".

"ئێوە ئیرادەیەکی پتەوتان نیشانداوە بۆ ئەوەی دوور لە ترس و نائەمنی بژین."

ئەو ڕێزێکی تایبەتی لەو کەسانە گرت کە لە کەمپەکانی دەستبەسەرکردن لە لیبیا لە بارودۆخی تاریک ڕزگاریان بوو، کە خاڵی ڕۆشتنی پەسەندکراو بوو بۆ زۆرێک لەو دەیان هەزار کەسەی کە ساڵانە هەوڵدەدەن لە دەریای ناوەڕاست بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.

جێی باسە نزیکەی 5 هەزار لەو پەنابەرانەی لە ساڵی 2016ەوە هێنراونەتە وڵاتی ئیتاڵیا، لەلایەن فیدراسیۆنی کڵێسا ئینجیلییەکانی ئیتاڵیا و کەنیسەی والدێنسیش یارمەتی دراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG