Accessibility links

کۆشکی سپی :سعودییەکان ئەمەریکایان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئاگادار کردبووە


جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی
جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی

جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سعودیە واشنتۆنی لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ئاگادارکردەوە، بەڵام ئەمەریکا ڕاستەوخۆ دەستی تێدا نەبوو.

ئەو نەخشەڕێگایەی ڕۆژی هەینی ڕاگەیەندرا، پێدەچێت دەرئەنجامی چەند خولێکی دانوستان بێت، لەنێویاندا هەندێکیان لە بەغدا و عومان ئەنجامدراون، کیربی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پاڵپشتی ئەو پرۆسەیەی کردووە وەک پەرەپێدانی کۆتاییهێنان بە شەڕی یەمەن، کە بە دەستدرێژی ئێران ناوزەدیکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سعودییەکان بەڕاستی ئاگاداریان کردینەوە لەم گفتوگۆیانەدا کە ئەنجامیان دەدا، بەڵام ئێمە ڕاستەوخۆ بەشدار نەبووین".

کیربی وتی کۆشکی سپی پێی وایە گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، لەوانەش خۆپاراستنی کاریگەرانەی سعودیە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران یان بریکارەکانی، دواجار ئێرانی هێنایە سەر مێزەکە.

"ئێمە پشتگیری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەوێ و ناوچەکە. پێمانوایە ئەوە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە، و ئەوە شتێکە کە ئێمە لەڕێگەی تێکەڵەیەکی کاریگەرانەی خۆمانەوە لە ڕێگریکردن و دیپلۆماسی کارمان لەسەر کردووە".

سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە لەگەڵ ئیسرائیل، وتی "ڕوون نییە کە ئەم ڕێکخستنە کاریگەری لەسەر ئەوە هەیە یان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوە داڕێژراوە، بەڵام دیارە ئێمە بەردەوامین لە پشتگیریکردنی ئاساییکردنەوە".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG