Accessibility links

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەڵمانیا داوای قورسکردنی سزای ژنە داعشێکی زیندانیکراو لە ئەڵمانیا دەکات


تۆمەتبار جێنیفر دەبلیو لە هۆڵی دادگا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، 25ی تشرینی یەکەمی 2021
تۆمەتبار جێنیفر دەبلیو لە هۆڵی دادگا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، 25ی تشرینی یەکەمی 2021

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەڵمانیا داوا دەکات سزای ژنە داعشێکی ئەڵمانی قورستر بکرێت کە بە تاوانی ئەندامبوونی لە داعش و رێگەدان بە گیانلەدەستدانی کچە کوردێکی ئێزدیی تەمەن پێنج ساڵان لە تینوێتی و لەبەر گەرما، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە.

دادگای دادوەری فیدراڵی داوای پێداچوونەوەی ئەو ژنەی تەمەن 31 ساڵەی ڕەتکردەوە، کە تەنها بە جێنیفر دەبلیو ناسێنراوە بەپێی یاساکانی پاراستنی نهێنی ئەڵمانیا، و دۆسیەکەی ناردەوە بۆ دادگای ویلایەتی میونشن بۆ بڕیارێکی نوێ.

ئەو ژنە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 لە نێوان شتەکانی دیکەدا بە دوو تۆمەتی تاوانی دژە مرۆڤایەتی لە ڕێگەی کۆیلەکردنەوە سزا درا، لە یەک حاڵەتدا بووەتە هۆی مردن، هاوکاربوون لە هەوڵی کوشتن و ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە دەرەوەی وڵات.

دادگای فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆیان دەرکەوتووە کە دادوەرانی دادگەی میونشن لە سزادانی ژنەکە هەڵەیان کردووە و هەستیاریی دۆسییەکەیان بە کەم وەرگرتووە، چونکە پێیوایە ئەوەی تاوانبارەکە کردوویەتی تاوانێکی گەورەتری دژی مرۆڤایەتییە و دادگەی میونشن لێکەوتە خراپەکانی نادیدەگرتووە.

لە دادگاییکردنەکەی میونشن، داواکارانی گشتی ئەو ژنەیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە تەنیشتەوە وەستاوە لەکاتێکدا هاوسەرەکەی ئەوکات کچە منداڵە ئێزیدییە لە حەوشەیەکدا بە زنجیر بەستووە و بەجێی هێشتووە تا لەبەر خۆردا لە تینوێتیدا بمرێت. دادگا بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ژنە هیچی نەکردووە بۆ یارمەتیدانی کچەکە.

ئەو ژنە لە ساڵی 2016 لە کاتی هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەکەی لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە دەستبەسەرکرا و دیپۆرتکرایەوە بۆ ئەڵمانیا.

هاوسەرەکەی پێشووی کە هاووڵاتییەکی عێراقییە و تەنیا ناوی تەها ئەل-ج ناسراو بووە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 لەلایەن دادگای فرانکفۆرتەوە بە تاوانی جینۆساید، تاوانی دژی مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و زیانگەیاندنی جەستەیی کە لە ئەنجامدا مردنی لێکەوتەوە، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

دایکی منداڵە تەمەن 5 ساڵانە ئێزیدیکە کە لە دەست داعش ڕزگاری بووە، لە دادگاییکردنی هەردوو تاوانبارەکەدا شاهێدی دا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG