Accessibility links

ئایا ڕزگاربووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا دەنگ بە ئەردۆغان دەدەنەوە؟


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەیتوانی لە ماوەی ڕابردوودا پشت بە پشتیوانیی بەهێزی دەنگدەرانی سیگدەمتەپە و گوند و شارۆچکەکانی دیکەی سەرانسەری باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ببەستێت، بەڵام بوومەلەرزە گەورەکەی مانگی ڕابردوو و شێوازی وەڵامدانەوەی حکومەت وایکردووە پشتیوانی دڵسۆزەکانی بە ناڕوونی بمێنێتەوە.

ئاماژەگەلێک هەن کە پارتی داد و گەشەپێدان زیاتر ئاگاداری ئەوە دەبێت کە ناتوانێ دەنگەکانی ڕابردوو بە شتێکی ئاسایی وەربگرێت، لە کاتێکدا بەرپرسان باس لە خێراکردنی پلانەکانی ئاوەدانکردنەوە دەکەن بەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 5 ی ئەمساڵ، کە ڕەنگە سەختترین پلانی ئەردۆغان یەکلاییبکاتەوە کە زیاتر لە بیست ساڵە دەسەڵاتی ئەردۆغان باڵادەستە.

شۆفێرێکی بارهەڵگر لە شاری سیگدەمتەپە دەڵێت "بەدڵنیاییەوە بوومەلەرزەکە بۆچوونمان دەگۆڕێت، چونکە وەڵامدەرەوەی سەرەتایی و دابینکردنی چادر و شوێنی مانەوە بۆ لێقەوماوان زۆر دواکەوتن ".

بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی ڕاپرسی لە ناوچەکەدا، ئەستەمە دیاریکردنی ئەوەی کە ئەردۆغان ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێتەوە یان نا. جگە لەوەش ئۆپۆزسیۆن تووشی شڵەژان بووە پێش ئەوەی دواجار لەسەر کاندیدێک ڕێکبکەون بۆ ئەوەی بەڕەنگاری ئەردۆغان ببێتەوە، ئەمەش دەنگدەرانی نائارام کردووە، لەکاتێکدا شارەزایان دەڵێن ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دەتوانن بە خێرایی ڕای خۆیان بگۆڕن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە 14ی مانگی پێنج ئەنجام بدرێت و ئۆپۆزسیۆنی تورکیاش کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ی وەکو کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆکایەتی هەڵبژارد.

ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG