Accessibility links

دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە شاری باخموت


شاری باخموت لە ئۆکرانیا
شاری باخموت لە ئۆکرانیا

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی شەممە سەبارەت بە دوایین زانیارییەکان لەبارەی ئۆکرانیاوە ڕایگەیاند کە "شەڕێکی توند" لە شاری باخموت و دەوروبەری ئۆکرانیا بەردەوامە.

سەرکەوتن لە باخموت ڕێگە خۆش دەکات بۆ گرتنی ناوچەکانی دەوروبەری دۆنباس کە ئامانجێکی ستراتیژی گرنگە.

ئۆکرانیا دەڵێت قورسایی ستراتیژی شاری باخموت کەمە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە زیانی گیانی زۆر لەوێ دەتوانێت ڕێڕەوی شەڕەکە دیاری بکات.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاندوە کە باخموت لە سێ لایەنەوە ڕووبەڕووی هێرشی ڕووسیا بووەتەوە، بەڵام ئۆکرانیا خەریکی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی لەو ناوچەیەدایە و بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتەکە لەو بارەیەوە، ڕێگاکانی دابینکردن کە لەلایەن ئۆکرانیا کۆنترۆڵ دەکرێن بۆ دەرەوەی شارەکە تادێت زۆتر سنووردار دەکرێن.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش لە وتاری ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاندوە کە ڕۆژی هەینی لەگەڵ ژمارەیەک دامەزراوە کۆبوونەوەی هەبووە.

سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی "ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان سەرکەوتوو بێت لە سزادانی تاوانبارانی جەنگی ڕووسیا."

ڕۆژی هەینی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند کە ئامێر و تەقەمەنی زیاتری تێدایە بۆ سیستەمی بەرگری ئۆکرانیا.

هەروەها وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش هەوڵ دەدەن تەقەمەنی سەربازی لەژێر پاکێجێکی هاوکاری سەربازیدا کە بڕی یەک ملیار دۆلارە، بگەیەننە ئۆکرانیا.

مێریک گارڵەند، داواکاری گشتی ئەمەریکاش ڕۆژی هەینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە دادپەروەری و تاوانەکانی جەنگ، سەفەری ئۆکرانیای کردوە.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە گارڵەند چەندین دانیشتنی لە کۆنفرانسەکەدا ئەنجامداوە بۆ دووپاتکردنەوەی "ویستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ لێپرسینەوە لە ڕووسیا بەرامبەر بەو تاوانانەی بۆ سەر دراوسێکەی ئەنجامیداوە."

سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG