Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کاندیدی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت لە کاتێکدا تاڕادەیەک ناتەبایی لە ئارادایە


کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)

هاوپەیمانی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو کاندیدی هاوبەشی خۆیان ڕادەگەیەنن بۆ ڕکابەریکردنی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی داهاتوو کە وا بڕیارە، لەکاتێکدا تەنها سێ مانگ دوای بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەنگدان سازدەکرێت.

هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاندووە؛ ڕۆژی دووشەممە کاندیدەکەیان ڕادەگەیەنن، هەرچەندە نیشانەکانی ناتەبایی سەبارەت دەردەکەون لە هەڵبژاردن و پرسەکانی دیکە لە پارتی ناسیۆنالیستی ئی پارتی (IYI) کە دووەم گەورەترین پارتی هاوپەیمانییەکەیە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی هەینی گفتوگۆ ئەنجامدەدەن.

ئۆپۆزسیۆن لە دەنگدانە نیشتمانییەکانی پێشوودا شکستی هێنا لە دروستکردنی ئاڵنگاری رژد بۆ ئەردۆغان کە ماوەی بیست ساڵە لە دەسەڵاتدایە بەڵام لە نێوان قەیرانی تێچووی ژیاندا تەنانەت پێش بوومەلەرزەکانی مانگی ڕابردوو کە لانیکەم 45 هەزار کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا، ئەردۆغان ناوبانگە جەماوەرییەکەی لە تورکیا دابەزیوە.

ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە 14ی مانگی 5 دا بەڕێوەدەچێت و پابەندبوون بە پلانی پێشووی وادەی دەنگدانەکە، سەرەڕای ڕەخنە لە وەڵامدانەوەی کەمتەرخەمی حکومەتەکەی بۆ بوومەلەرزەکان.

سەرکردەکانی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەکە ڕۆژی پێنجشەممە بەو چاوەڕوانییە کۆبوونەتەوە کە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکبکەون، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشبینی دەکرا کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جەهەپە بێت.

هاوپەیمانییەکە دەڵێت: "گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش سەبارەت بە کاندیدی هاوبەشی سەرۆکایەتیمان بۆ هەڵبژاردنی 13ی سەرۆکایەتی و نەخشەڕێگای پرۆسەی گواستنەوە".

لە بەیاننامەکەدا کە واژۆی هەر شەش سەرکردەی حزبەکەی لەسەرە و تیایدا هاتووە، پێش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە جارێکی دیکە کۆببنەوە، کورتەیەک بۆ دەستەی کارگێڕی حزبەکانیان دەخەنەڕوو "بۆ ئەوەی بەیاننامەی کۆتایی لەگەڵ ڕایگشتیدا هاوبەشی پێبکەن".

ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە سەرکردەکانی پارتەکان تاڕادەیەکی زۆر پشتگیرییان بۆ کلیچدارئۆغڵو کردووە، هەرچەندە ڕایانگەیاندووە کە هێشتا دژایەتییەک بۆ کاندیدبوونی ئەو لەناو پارتی ئی پارتی میرال ئاکسێنەردا هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG