Accessibility links

ئیسرائیل: هاوکاری ئەمەریکا پێویستە تا ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت


جەنەڕاڵ مارک میلی
جەنەڕاڵ مارک میلی

ئیسرائیل ڕۆژی هەینی میوانداری ئەفسەری باڵای سەربازی ئەمەریکا، جەنەڕاڵ مارک میلی کرد بۆ گفتوگۆکردن کە بە وتەی خۆیان سەبارەت بە پێویستی هاوکاری بەرامبەر ڕەتکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئێران.

میلی ئەو سەردانە پێشوەختە ڕانەگەیەندراوەی پێش گەشتێکی لۆید ئۆستین سەرۆکی پنتاگۆن بۆ ئیسرائیل ئەنجامداوە کە هەروەها میسر و ئوردنی دراوسێش دەگرێتەوە ، دەوڵەتانی عەرەبی هاوپەیمانی ئەمەریکا کە کاریگەرییان لەسەر کاروباری ئیسرائیل و فەلەستین هەیە.

نووسینگەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل یۆواڤ گاڵانت لە زاری ئەوەوە بە مارک میلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی لەشکریی ئەمەریکای وتووە، "هاوکاری بەردەوام پێویستە بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت".

لە نێوان دانوستانە درێژخایەنەکانی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان سەبارەت بە نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، زلهێزەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئێران پێشکەوتنی بە تەکنەلۆژیاگەلێکەوە کردووە کە ئەگەری هەیە بۆمبێکی لێبکەوێتەوە. تاران ڕەتیدەکاتەوە هیچ پلانێکی لەو جۆرەی هەبێت.

وتەبێژی میلی کۆلۆنێل دەیڤ باتلەر ڕایگەیاند، ژەنەراڵەکە و میواندارەکانی "چارەسەری ئەو ئاستەنگ و دەرفەتە زۆرانە دەکەن کە ڕووبەڕووی ئیسرائیل و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە" بەڵام بەیاننامەکە وردەکاری زیاتری لەسەر کارنامەکە نەخستووەتەڕوو.

ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG