Accessibility links

لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمەریکا کەسێک دەستگیردەکرێت بەهۆی دانانی کەرەستەی تەقەمەنی لە نێو جانتاکەیدا

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، پیاوێک لە ویلایەتی پێنسلڤانیا ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری فیدراڵی دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە گەشتێکیدا بۆ فلۆریدا هەوڵی داوە تەقمەنەی لەناو جانتاکەیدا بگوازێتەوە.

بەپێی سکاڵای تاوانکاری، مارک مافلی تەمەن 40 ساڵ، تۆمەتبارە بە هەڵگرتنی تەقەمەنی لە فڕۆکەخانە و هەڵگرتن یان هەوڵدان بۆ دانانی تەقەمەنی یان ئامێری سووتێنەر ناو فڕۆکەیەک.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە بەهۆی جانتاکانی مارک مافلی کە تەقەمەنییان تێدا بووە. داواکارانی گشتی دەڵێن، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوە مافلییان بانگکردەووەو داوایان لێکردووە کە پەیوەندی بە بەشی ئاسیشی فڕۆکەخانەکەوە بکات بەڵام نەڕۆشتووە.

کەناڵی سی ئێن ئێن دەڵێت گوایە هەر زوو پاش ئەوە لە کامێراکانی چاودێرییەوە مافلییان دۆزیوەتەوە و کە هەوڵی دابوو لە فڕۆکەخانەکە دەرچێت.

شارەزایەکی بۆمب لە FBI کاتێک لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو مەتریاڵە کردووە کە لە ناو جانتاکەدا دۆزراوەتەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پاودەرێکی تێدایە کە لەگەڵ "یارییە ئاگرینەکان"دا یەکدەگرێتەوە و "گومان دەکرێت تێکەڵەیەک بێت لە تۆزی تەقەمەنی و ئەو مەتریاڵە سەختانەی لە یارییە ئاگرینەکاندا بەکاردێت.

کاربەدەستان دەڵێن هەردوو مادەکە دەکرێت کە کەشێکی گەرمدا بتەقێنەوە و سەرنشینەکانی نێو فڕۆکە دەخەنە مەترسییەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG