Accessibility links

بەریتانیا دەڵێت پێدەچێت مۆسکۆ ڕووبەڕووی کەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بێت


وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ڕەنگە ڕووسیا ڕووبەڕووی کەمیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی بێت کە وەک چەواشەکاری بۆ فریودانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا بەکاریان دەهێنێت.

بەپێی هەواڵگری بەریتانیا، لە ناوەڕاستی مانگی دووەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ئۆکرانیا بڵاونەکراوەتەوە، لەکاتێکدا لە کۆتاییەکانی مانگی یەک و سەرەتای مانگی دوودا، بەلانیکەم 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن ئۆکرانیاوە خراونەتە خوارەوە.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئەمەریکا و ڕۆژئاوا بە هۆکاری هێرشی پوتین بۆ سەر ئۆکرانیا ناو دەبەن، لەسەرەتاوە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان لەلایەن ڕووسیاوە ڕەتکردبووە.

چەند هەفتەیەک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لە میدیاکانی ئەمەریکادا سەبارەت بەوەی کە سەربازانی پوتین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا و ژێرخانی مەدەنی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان بانگەشەی ئەوەی کرد کە کۆماری ئیسلامی چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی داوەتە ڕووسیا و بەکارهێنانیانی لە شەڕدا ڕەت کردەوە.

هاوتەریب لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زیاتربوونی بەڵگەنامەکانی بەشداری کۆماری ئیسلامی لە یارمەتیدانی پوتیندا بەتایبەتی لە ڕێگەی فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگییەوە بە مۆسکۆ، وڵاتانی ڕۆژئاوا سزای بەرفراوانیان بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی حکومەتی ئێراندا سەپاندووە.

سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG