کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە 121 کەس و لایەنی کردە ئامانج، لەنێویاندا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی.
ئەم ڕێوشوێنانە کە درەنگانی ڕۆژی هەینی پێش پەسەندکردنی فەرمی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، دەیەمین خولی سزاکانی یەکێتی ئەوروپایە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی دارایی و پێداویستییە سەربازییەکانی ڕووسیایە کە لە داگیرکارییەکەیدا بەکارهێنراون کە ساڵێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە.
ئەوان دەنگدانەوەی ئەو سزایانە دەدەنەوە کە ڕۆژی هەینی لەلایەن ئەمەریکا و بەریتانیاوە ڕاگەیەندراون، هەروەها بەدواداچوون بۆ بەیاننامەیەکی گروپی حەوت دەکەن کە هۆشداری دەدات لە سزادانی هەر وڵاتێک کە هاوکاری ڕووسیا بکات لە شەڕەکەیدا.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا وتی، خولی یەک لە دوای یەک لە ڕێوشوێنەکانی یەکێتی ئەوروپا توندترین سزاکانن کە تا ئێستا سەپیندراوە بۆ کەمکردنەوەی جبەخانەی جەنگی ڕووسیا و قووڵایی ئابوورییەکەی کردە ئامانج".
وتیشی هەروەها گوشارەکان لەسەر ئەو کەسانە زیاتر دەکەینەوە کە هەوڵی دەربازبوون لە سزاکانمان دەدەن.
بەپێی بەیاننامەیەکی یەکێتی ئەوروپا، دوایین سزاکانی یەکێتی ئەوروپا 96 دامەزراوەی دیکەی ڕووسی دەکاتە ئامانج -- واتە بازرگانی یان دەزگاکانی دەوڵەت -- لەنێویاندا سێ بانکی دیکەی ڕووسیا.
حەوت قەوارەی ئێرانی لەم خولەدا کرانە ئامانج، سەرجەم بەرهەمهێنەرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنەوە کە ڕووسیا بۆ لێدانی ئامانجەکانی ئۆکرانیا بەکاریان هێناوە لەوانە ژێرخانی و بینای نیشتەجێبوون.
قەدەغەکردنی هەناردەکردنی کاڵای پیشەسازی بۆ ڕووسیا فراوانتر دەکرێت و کەلوپەلی وەک ئەلیکترۆنیات، ئۆتۆمبێلی تایبەتمەند، پارچەی مەکینە، پارچەی یەدەگی بارهەڵگر و کرین، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەرەستەی زەوی دەگمەن، سووڕی ئەلیکترۆنی و کامێرای گەرمی دەگرێتەوە.
بەگوێرەی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، بازرگانیکردن بەو کاڵایانە، کە بەڵگەکانی سەنگەرەکان دەریدەخەن مۆسکۆ بۆ شەڕەکەی بەکاریدەهێنێت، زیاتر لە 11 ملیار یۆرۆ (12 ملیار دۆلار) دەگات.
سزاکانی سەر دەزگاکانی پڕوپاگەندەی ڕووسیا چڕتر کران، هەنگاوەکانی ڕاگرتنی مۆڵەتی پەخشی دەزگا عەرەبییەکانی گروپە میدیاییەکانی ئاڕ تی و سپۆتنیک کە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدایە، کە لە ئێستاوە لە ئەوروپا قەدەغەکراون.
وە ڕێوشوێنەکان داوایان لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەکرد کە ڕاپۆرتێکی وردتر لەسەر ئەو سەروەت و سامانانەی بدەن کە لە ڕووسیا دەوڵەمەندە سزادراوەکان کە پشتگیری لە کرێملین دەکەن ،دەستی بەسەردا گیراوە، و پارە بەستووەکانی بانکی ناوەندی ڕووسیا بدەن.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، کۆی گشتی 121 قەوارە و کەسایەتی لە دوایین لیستی سزاکاندان، کە وردەکارییەکانی سزاکان پێشبینی دەکرا دواتر ڕۆژی شەممە کاتێک بڕیار بوو لە ڕۆژنامەی فەرمی یەکێتی ئەوروپادا بڵاوبکرێنەوە.
بوون لە لیستەکەدا بە واتای بەستنی سەروەت و سامانە لە یەکێتی ئەوروپا و قەدەغەکردنی ڤیزە.
بۆرێل وتی دوایین خول هەروەها "ئەوانەی بەرپرسیارن لە دیپۆرتکردنەوە و بەخێوکردنی زۆرەملێی لانیکەم شەش هەزار منداڵی ئۆکراینی" دەکاتە ئامانج کە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
وتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە زیادکردنی فشارەکان لەسەر ڕووسیا، و بۆ ماوەیەکی پێویست ئەو کارە دەکەین، تاوەکو ئۆکرانیا لە دەستدرێژی دڕندانەی ڕووسیا ڕزگاری دەبێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز