Accessibility links

کۆبونەوەی بایدن و ڕابەرانی بوخارێست 9 لە وارشۆ


جوۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و یەنس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە وارشۆن بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی وڵاتانی لوتکەی 9ی بوخارێست، وڵاتانی ڕۆهەڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ وەکو بولغاریا، کۆماری چیک، ئیستۆنیا، هەنگاریا، لیتوانیا، لاتڤیا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا.

ئەم نێوەی کە کەم ناسراوە دەستپێشخەرییەکە لە ساڵی 2015 لەلایەن سەرۆکی ڕۆمانیا کلاوس ئیۆهانیس و سەرۆکی پۆڵەندا ئەندرێ دودا دەستیپێکردووە. ئامانج لێی بەرزکردنەوەی هاوکارییە لە نێوان نوێترین ئەندامانی ناتۆ بۆ پشتیوانیکردن لە ئامانجەکانی هاوپەیمانییەکە کە بریتین لە باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیری نێوان دەریای باڵتیک و دەریای ڕەش.

دودا، میوانداری کۆبونەوەکە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە هەنگاوەکانی داهاتوو پێش کۆبوونەوەی لوتکەی B-9 لە براتیسلاڤای سلۆڤاکیا و لوتکەی ناتۆ لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا، هەروەها "ئەگەرەکانی پشتیوانی زیاتر بۆ ئۆکرانیا" دیاری دەکات.

بایدن پابەندبوونی ئەمەریکای بە ئاسایشی وڵاتانی B-9 دووپاتکردەوە، کە ئەندامەکانی دوای ئەوەی لە کاتی جەنگی سارددا لە ژێر کاریگەریی مۆسکۆدا بوون، پەیوەندییان بەو هاوپەیمانی سەربازییەوە کرد و ئێستا بە نیگەرانییەوە لە خواستە فراوانخوازییەکانی مۆسکۆ دەڕوانن.

سەرۆک بایدن گوتی "ئەمڕۆ لە کاتێکدا لە یادی یەک ساڵەی لەشکرکێشی زیاتری ڕووسیا نزیک دەبینەوە، لە هەمووکات گرنگترە کە یەکگرتووبێن"، و پابەندبوونی واشنتنی بە بەندی پێنجی ناتۆ دووپاتکردەوە کە باس لەوە دەکات هێشکردنە سەر هەر یەک ئەندامەکان هێرشکردنە دژ بە هەموو ئەندامەکان.

بایدن گوتی "ئێوە هێڵی پێشەوەی بەرگری بەکۆمەڵمانن و لە هەموو کەسێک باشتر دەزانن ، چی لەم ململانێیەدا لە مەترسیدایە، نەک تەنها لە ئۆکرانیا بەڵکو بۆ ئازادی دیموکراسیەکان لە سەرانسەری ئەوروپا و جیهاندا."

کۆبونەوەی گروپەکە هاوکاتە لەگەڵ چالاکییە تێکدەرەکانی مۆسکۆ لە مۆڵدۆڤا – وڵاتێکی بچووکی کە لە نێوان ئۆکرانیا و ڕۆمانیادایە و ئەندامی ناتۆ نییە – کە ستۆڵتنبێرگ وتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین لە هەوڵی "شێوەی ڕەفتاری شەڕانگێزی" خۆیدایە دوای ساڵێک لە داگیرکردنی ئۆکرانیا.

سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتیشی "سەرۆک پوتین خۆی بۆ ئاشتی ئامادە ناکات، بە پێچەوانەوە خۆی بۆ شەڕی زیاتر ئامادە دەکات. بۆیە، دەبێت بەردەوام بین و پشتگیری خۆمان بۆ ئۆکرانیا چڕتر بکەینەوە. دەبێت ئەوەی پێویستە بیدەین بە ئۆکرانیا بۆ ئەوەی سەربکەوێت."

ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانێکی ساڵی 2012 ی هەڵوەشاندەوە کە بەڵێنی ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی مۆڵدۆڤا دەگرێت.

ئەم هەنگاوە ترس و دڵەڕاوکێی لە چیشیناو پایتەختی مۆڵدۆڤا زیاتر کرد. دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ناتالیا گاڤریلیتا، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، مایا ساندو، سەرۆکی وڵاتەکە هەفتەی ڕابردوو هۆشداری دا لەسەر چەندین پیلانی کودەتا لەلایەن ڕووسیاوە لە ڕێگای "پڕوپاگەندە و زانیاری ناڕاست" و "چەند هێرشی ئەلیکترۆنی.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیدا ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە بایدن لەگەڵ سەرۆک ساندو لە وارشۆ کۆبووەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ سەروەری خاکی مۆڵدۆڤا.

جگە لە هەنگاریا و بولگاریا، ئێستا ئەندامانی گروپی B-9 لە بەهێزترین لایەنگرانی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا.

سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان کە بەڵێنی داوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆدا بپارێزێت، بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات، بەڵام کاتالین نۆڤاک سەرۆک کۆماری هەنگاریا نوێنەرایەتی وڵاتەکە دەکات. هەنگاریا بۆ نەوت و گاز پشت بە مۆسکۆ دەبەستێت و لە ساڵی 2014دا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای وزەی ڕۆساتۆمی ڕووسی بۆ فراوانکردنی وێستگەی کارەبای پاکسی هەنگاریا ئەنجام دا.

ئۆربان هەفتەی ڕابردوو لە بوداپێست ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بە سزادانی ڕووسیا و دابینکردنی پارە و چەک بۆ ئۆکرانیا هانی شەڕەکە دەدات، لەبری ئەوەی هەوڵی دانوستان بۆ ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ بدات.

ئەو گوتی " شەڕی ئۆکرانیا شەڕێک نییە لە نێوان لەشکری باشە و بەدکاردا، بەڵکو شەڕێکە لە نێوان دوو وڵاتی سالڤیک دژ بە یەک." گوتیشی " ئەمە شەڕی ئەوانە نەک ئێمە."

لەلایەکی دیکەوە، ڕومێن ڕادیڤ، سەرۆکی کاربەڕێکەری بولگاریا، هەڵوێستی حکومەتەکەی لە دژی جەنگ توندتر کردووە، دژایەتی هەوڵەکانی ڕۆژئاوا دەکات بۆ بەهێزکردنی ئۆکرانیا بە چەک.

سەرەڕای هەندێک جیاوازی لەسەر ئۆکرانیا، چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکانی B-9 چاوەڕوانییەکان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ڤیلنیۆس لە 11-12ی مانگی حەوتدا جێبەجێ بکەن.

زوزانا چاپوتۆڤا، سەرۆکی سلۆڤاکیا، هاوبەشی میوانداری لوتکەی ڕۆژی چوارشەممە وتی "بۆ نموونە چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە ناوچەیەکی خۆڵەمێشی لە بەرگرییەکەماندا نییە، یان چۆن خەرجییەکانی بەرگریمان لەگەڵ ژینگەی ئاسایشیمان دەگونجێنین".

ئەو گوتیشی دەشبێت بزانین "چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی ئۆکرانیا دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات تا ئەو کاتەی کە پێویستە و چۆن پەیوەندییە پراکتیکییەکان بەڵام هەروەها سیاسییەکانی نێوان ناتۆ و ڕووسیا بەکاربهێنرێت."

بەرگریکردن لە ئاسمانی ناتۆ کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00

جەیمی شێی، جێگری پێشووی یاریدەدەری سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ ئاستەنگە ئاسایشییەکان ، کە ئێستا لەگەڵ گروپی توێژینەوەی چاتەم هاوسە، وتی زۆربەی گرنگیدان بە پلانە نوێیە گەورەکانی بەرگری هاوپەیمانییەکە دەبێت.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی " پلانە کۆنەکانی بەرگری ناتۆ بۆ ئاستێکی نزم بوو لە هەڕەشەی ڕووسیا، دەستدرێژی بچووکی ڕووسیا، جۆرە جیاوازەکانی شەڕ. بێگومان ئێستا مامەڵە لەگەڵ سیناریۆی زۆر تاریکتردا دەکەین."

شێی گوتیشی هەنگاریا کەمینەیەکی یەک دەنگە و سەرەڕای قسە و باسەکانی، پێناچێت ئۆربان ڕێگری لە کۆدەنگی گروپەکە بکات لەسەر ئۆکرانیا.

مارێک شڤیرچینسکی، بەرپرسی بەشی ئاسایش و کاروباری نێودەوڵەتی لە کۆمپانیای پۆلیتیکا ئینسایت کە دامەزراوەیەکی توێژینەوەیە و بنکەکەی لە وارشۆیە، ڕایگەیاندووە، شەڕی ئۆکرانیا هاوسەنگی هێزی سیاسی لە ئەوروپا بەرەو ڕۆژهەڵاتی دوورتر بردووە.

ڕاپۆرتی پاتسی ویداکوسوارا

XS
SM
MD
LG