Accessibility links

کۆریای باکوور مووشەکی دوور مەودا هەڵدەدات


کۆریای باکوور ڕۆژی شەممە مووشەکێکی بالیستیکی دوور مەودای ئاراستەی دەریا لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ژاپۆن کرد، ئەمەش دوای ئەوەی پیۆنگ یانگ هۆشداریدا لە مەڕ وەڵامێکی تووند بۆ مەشقە سەربازییەکانی داهاتووی ئەمەریکا و کۆریای باشوور.

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ڕایانگەیاندووە دوای زیاتر لە کاتژمێرێک لە هەڵدانی مووشەکەکە، شەپولی ئاوی دەریا ڕژاوەتە ناوچەی ئابووری تایبەتی ژاپۆن و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو چەکە یەکێکە لە گەورەترین مووشەکەکانی باکووری تورکیا.

تۆکیۆ ڕایگەیاندوە هیچ هەواڵێکی دەستبەجێ لەبارەی زیانەکانەوە نەخراوەتە ڕوو.

یەکەم هەڵدانی مووشەکی کۆریای باکوور لە دوای ئەوەوە هات کە پیۆنگ یانگ ڕۆژی هەینی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی "بەردەوام و بەهێزی بێ وێنە"ی کرد، ئەمەش لە کاتێکدا کۆریای باشوور و ئەمەریکا خۆیان بۆ مانۆڕی ساڵانەی سەربازی ئامادە دەکەن لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە ئەتۆمی و مووشەکییە پەرەسەندووەکانی کۆریای باکوور .

کۆریای باکور کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر مووشەکی هەڵداوە، لەنێویاندا مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان (ICBM) کە توانای بەئامانج گرتنی هەر خاڵێکی لە ئەمەریکادا هەیە، هاوکات ئامادەکارییەکانی بۆ یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لەوەتای ساڵی 2017ەوە دەستپێکردەوە.

سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند مووشەکی دوورمەودای ڕۆژی شەممە لە ناوچەی سونان لە نزیک پیۆنگ یانگەوە هەڵدراوە. سونان شوێنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پیۆنگیانگە، کە کۆریای باکوور زۆربەی تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەی تێدا ئەنجامداوە.

فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ژاپۆن بە توندی سەرکۆنەی هەڵدانی مووشەکەکە دەکات و گوتی ئەمە هەڕەشەیەکە بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی و چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان قەدەغە کراوە، بەڵام پیۆنگ یانگ دەڵێت پەرەپێدانی چەکەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی "سیاسەتی دوژمنکارانە"ی واشنتن و هاوپەیمانەکانی پێویستە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG