Accessibility links

ئیسرائیل: هەموو ئامرازەکان لەسەر مێزن بۆ ڕێگریکردن لە چەکی ئەتۆمی ئێران


ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە "هەموو ئامرازەکان" لەسەر مێزن بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئێران و داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری زیاتر بکات بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی چەکی پێشکەوتووی تاران.

دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان لە مانگی ئەیلولەوە لە بنبەستدایە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا داواکارییەکانی ئێرانیان بە ناژیرانە لە قەڵەمدا دوای ئەوەی وا دیار بوو هەموو لایەنەکان لە ڕێککەوتن نزیک بوون، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێک لەبەرچاو بگیرێت ئێران بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم مانگەدا ڕەخنەی لە ئێران گرت کە گۆڕانکارییەکی ڕانەگەیەندراوی لە پەیوەست بە دوو پۆلی ئامێرە پێشکەوتووەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم تا دەگاتە 60% و نزیک لە پلەی چەک لە کارگەی فۆردۆی بەرهەمهێناوە.

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە بۆنەیەکدا شانبەشانی بەرپرسانی یەکگرتووی عەرەبی و ئیمارات و بەحرەین لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، وتی: کاتێک باس لە ڕێگریکردن لە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی دەکەین، پێویستە هەموو ئامرازێکی مومکین - دووبارەی دەکەمەوە، هەموو ئامرازە مەمکینەکان- لەسەر مێزەکە بهێڵینەوە .

یۆئاڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتووی خۆی لە دەرەوەی ناوچەکە فراوانتر دەکات سەرەڕای گەمارۆی بەردەوام کە سنووردارکردنی مووشەک و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار لەخۆدەگرێت کە تا مانگی ئۆکتۆبەری 2023 بەردەوام دەبێت و هەناردەکردن و کڕینی سیستەمی سەربازی پێشکەوتوو دەگرێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ و تەقەمەنی بە ڕێنمایی ورد و بە ئاماژەدان بە بێلاڕووس و ڤەنزوێلا وتی: ئێران لە ئێستادا گفتوگۆی فرۆشتنی چەکی پێشکەوتوو لەوانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و PGM لەگەڵ بە لانی کەم 50 وڵاتی جیاواز کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG