Accessibility links

شەڕی ئۆکرانیا خواستی ئەوروپای بۆ کڕینی چەکی ئەمەریکی زیاتر کردووە


خواستی ئەوروپا بۆ کرینی چەک و جبەخانەی ئەمەریکی تا دێت زیاتر دەبێت، بەڵام لەبری کەرەستەو جبەخانەی لەشکری گەورەی وەک فڕۆکەی جەنگی و تانک، لیستەکانی بازاڕکردن لەسەر کەرەستەی هەرزانتر و کەمتر ئاڵۆزن، وەک مووشەکی سەر شان، تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە سەلماندوویانە بۆ جەنگی ئۆکرانیا گرنگن.

وڵاتانی نزیک لە ڕووسیا وەک پۆڵەندا و فینلاند و ئەڵمانیا گرێبەست واژۆ دەکەن بۆ بەدەستهێنان و درووستکردنی چەکی ئەمەریکی لە ئەوروپا، دانوستان لەسەر گرێبەستی نوێ دەکەن بۆ کڕینی چەک و هەوڵدەدەن گرێبەستەکانی کە لەئارادان خێراتر بکەن. بەپێی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و بەڕێوەبەرانی پیشەسازی، هەروەها پێداچوونەوەی ڕۆیتەرز لەم دواییانەدا و ڕاگەیاندنەکانی حکومەتەکان و بەرهەمهێنەرانی بەرگری، ئەم هەوڵانە پشتڕاستدەکەنەوە.

نزیکەی دەیان هاوپەیمانی سەربازی ئەوروپی لە واشنتۆن لە زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی ئەم دواییەدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە داواکاری لەسەر چەک و تەقەمەنی سەرەتاییە وەک گولەی تۆپخانەی 155 ملیمەتری، بەرگری ئاسمانی، کەرەستەی پەیوەندییەکان، مووشەکی جاڤلین و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

گرنگیدان بە چەکی باڵا کە تێچووی کەمترە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە چۆن شەڕی ئۆکرانیا بیرکردنەوەی ستراتیژی لە پایتەختەکانی ئەوروپادا داڕشتووەتەوە سەبارەت بەوەی کە چۆن دەتوانرێت بەڕەنگاری ململانێکانی داهاتوو ببنەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG