Accessibility links

وەزیری دەرەوەی عێراق: نەهاتووین بۆ ڕێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە، لێرەین تا ڕەوشی دۆلار لە بازاڕی عێراق ڕێکبخەین


سەبارەت بە دابەزینی نرخی دینار، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت لێکتێگەیشتنێک هەیە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار. لەسەر دۆسێی کێشەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی نێوەندیی وڵاتەکە دکتۆر فوئاد دەڵێت ئەم کێشانە پێویستە لە ڕێی یاساییەوە چارەسەر بکرێن.

دکتۆر فوئاد حوسەین، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، باس لە ژمارەیەک تەوەر دەکات سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمەریکا. سەبارەت بە دابەزینی نرخی دینار، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت لێکتێگەیشتنێک هەیە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار. لەسەر دۆسێی کێشەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی نێوەندیی وڵاتەکە دکتۆر فوئاد دەڵێت ئەم کێشانە پێویستە لە ڕێی یاساییەوە چارەسەر بکرێن.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەشێکی تری دیمانەکەیدا ئاماژەش بەوە دەکات وەک چۆن نابێت هیچ هێزێکی چەکدار لە عێراقەوە ببێتە مەترسی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، ئاوەهاش نابێت وڵاتانی دراوسێ هێرش بکەنە سەر عێراق.

دکتۆر فوئاد، هەر لەم دیمانەیەشدا جەخت دەکاتەوە لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ بکاردەیەکیان لەبەردەمدا نییە، بێجگە لە ڕێککەوتن و کاری پێکەوەیی.

XS
SM
MD
LG