Accessibility links

پەنابەرێکی سوریایی لە تورکیا: جارێکی تر بەهۆی بوومەلەرزەکە ماڵوێران بووین


خێزانێکی سوریای لە پاش بوومەرزەکەی تورکیا لەسەر شەقامێکی مێرسین
خێزانێکی سوریای لە پاش بوومەرزەکەی تورکیا لەسەر شەقامێکی مێرسین

بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردووی تورکیاو و سوریا جگە لە کوشتن و بریندارکردنی دەیان هەزار کەس، وای کردووە ژمارەکی زۆر لە ئاوارەکانی سوریا کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە ڕوویان لە تورکیا کردبوو جارێکی تر کۆچ بکەنەوە.

محەمەد بەکۆ، لە ساڵی 2013دا بەهۆی شەڕی ناوخۆ لە ئیدلبی سوریاوە کۆچی کردووە بۆ شاری هاتای لە تورکیا. لە بوومەلەرزەکەی ڕۆژی شەشی مانگدا باڵەخانەکەیان ڕووخا و جارێکی تر ماڵی وێران بوو. ئەو بە دەنگی ئەمەریکای گوت " پاش ئەوەی هاتمە تورکیا لێرە دەستم بە کارکردن کرد و بەردەوامیم بە ژیانم دا، بەڵام لە بوومەلەرزەکەدا ماڵەکەمان ڕووخا، باوکم و پورم (خوشکی دایک) لە ژیر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکا مانەوە، توانیمان پاش چەند کاتژمێرێک دەریان بهێنین. باوکم ڕزگار بکەین، بەڵام بە داخەوە پورم گیانی لەدەستدا."

محەمەد بەکۆ
محەمەد بەکۆ

بەکۆ ئێستا لەگەڵ خێزانە 17 کەسییەکەیدا کە بریتییە لە منداڵەکانی و خزمە نزیکەکانی گەیشتووەتە شاری مێرسین بەڵام لەوێ بە بێئومێدی لەسەر شاقام ماونەتەوە و و هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بڕۆن.

بەکو کە منداڵە بچووکەکەی تەمەنی تەنها شەش مانگە گوتیشی " تەنها لەبەر ئەوی منداڵەکانمان بپارێزین هەتا سێ ڕۆژ لە ناو چاودڕێکدا کە لەڕاستیداچادریش نەبوو، دەژیاین هەتا ئێستاش بوومەرزە هەر بەردەوامەو مناڵەکان زۆر دەترسن."

خێزانێکی سوریایی پاش بوومەلەرزەکەی تورکیا لەسەر شقامێکی مێرسین
خێزانێکی سوریایی پاش بوومەلەرزەکەی تورکیا لەسەر شقامێکی مێرسین

لەگەڵ ئەوەشدا بکۆ هەر دەڵێت سوپاس بۆ خوا کە سەلامەتن و دەڵێت ئەمە هەموی " قەدەری خودایە."

وەزیری ژینگە و شارەوانی موراد کوروم لە عەنتاب ڕایگەیاند بوومەلەرزەکە زیانی بە نزیکەی 13 ملیۆن دانیشتوی 10 شاری تورکیا گەیاندووە.

لە ئێستاشدا پاش دەستکەوتنی سوتەمەنی کۆچی دانیشتوانی ئەو شارانە دەستپێکردووە و زۆربەشیان ڕوویان لە مێرسین کردووە.

بەکۆ و خێزانەکەی هیوادارن بتوانن شوێنێکی سەلامت بۆ بەسەربردنی ژیانیان بدۆزنەوە، بەڵام دەشڵێت نازانن چ شتێک لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

باڵەخانەیەکی ڕووخاو لە هاتای
باڵەخانەیەکی ڕووخاو لە هاتای

بوومەلەرزەکەی بەرەبەیان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کە ناوچەیەکی فراوانی تورکیا و سوریا گرتەەوە بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس لە هەردوو وڵاتدا.

ئورهان تەتار، بەڕێوەبەری گشتی بەشی بومەلەرزە لە دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا بە ڕۆژنامەوانانی وڵاتەکەی وت ئەو وزەیەی لە بۆمەلەرزەکەی یەکەم دەرچووە یەکسانە بە هێزی 500 بۆمبی ئەتۆمی. وتیشی بومەلەرزەکە هێزەکەی 7.7 پلە بووە لەسەر پێوانەی ڕێختەر بووە و بۆ ماوەی 65 چرکە بەردەوامبووە.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە مێرسین هاوکاری کردووە بۆ گەیاندنی چێرۆکی خێزانەکەی محەمەد بەکۆ.

XS
SM
MD
LG