بانکی جیهانی بە بڕی یەک ملیار و ٧٨ ملیۆن دۆلار هاوکاری دارایی بەپەلە بۆ تورکیا بە هۆی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتەوە ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی بانکی جیهانی کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردوەتەوە، ٧٨٠ ملیۆن دۆلار لە پاکێجی یارمەتییەکان بۆ دوو پڕۆژەی جیاواز لە تورکیا تەرخان کراوە، یەکەم بۆ دروستکردنی شار و شارۆچکەی بەهێز بەرامبەر بە ڕووداوە سروشتییەکان و دووهەمیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا وێران بوون.
هەروەها یەک ملیار دۆلار تەرخانکراوە بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە.
لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئێستادا شارەزایانی بانکی جیهانی خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانە داراییەکانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیان.
بانکی جیهانی پێشتریش نزیکەی ٩ ملیار دۆلاری وەک قەرز بۆ زیاتر لە 30 پڕۆژە لە تورکیا تەرخان کردبوو.
دوابەدوای ئەو بوومەلەرزە گەورەیەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ناوچەیەکی بەرفراوانی باشووری تورکیا و باکووری سووریای هەژاند، تا ئەم ساتە زیاتر لە 24 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە/بلومبێرگ