Accessibility links

ڕووسیا هێرشی مووشەکی لە سەرانسەری ئۆکرانیا ئەنجامدا


ڕووسیا لە ڕۆژی هەینییەوە ئۆکرانیای بە زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی لە سەرانسەری وڵاتەکەی بۆردومان کردووە، دامەزراوە ژێرخانییە گرنگەکان زیانیان بەرکەوت و لە ئەنجامدا کارەبا پچڕاوە.

زاپۆریژیا کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپای تێدایە، بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە بە وەکالەت، لە ماوەی یەک کاتژمێردا 17 مووشەکی لێدراوە.

ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری وڵاتدا لێیداوە. بەرپرسان هۆشداری دەدەنە خەڵک کە لە کاتی بیستنی ئاگادارکەرەوەکاندا گرنگی بە ئاگادارکەرەوەکان بدەن و بچنە پەناگەکان.

هێرشەکانی ڕۆژی هەینی کەمێک پێش ساڵیادی 24ی شوباتی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دێت.

هەروەها ئەم هیرشانە دوای گەشتەکانی ئەم دواییەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ لەندەن و پاریس و برۆکسل جێت کە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا کۆبووەوە بۆ ئەوەی داوای فڕۆکەی جەنگی بکەن بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەی لەشکرکێشی ڕووسیا.

ئۆکرانیا لە لایەن ئەمەریکا و ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆوە بەڵێنی تانکی پێدراوە، بەڵام هێشتا تانکی پێویستی نییە بۆ دەستپێکردنی هێرشی دژە ڕووسیا.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیا "پێدەچێت دەستکەوتی تاکتیکییان بەدەستهێنابێت" لە دوو شوێنی سەرەکی لە ئۆکرانیا ، لە پەراوێزی باکووری شارۆچکەی دۆنباس لە بەخموت و لە دەوروبەری لێواری ڕۆژئاوای شارۆچکەی ڤولدار.

ڕاپۆرتێکی هەواڵگری بەریتانیا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ڕووسیا لە دەوری ئەو دیوی ڕۆژئاوای شارۆچکەکە پێشڕەوییان کردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پەراوێزی باکوری بەخموت، هێزەکانی گروپی واگنەر دوو بۆ سێ کیلۆمەتر پاڵیان ناوە بۆ ڕۆژئاوا و ناوچەکەیان لە نزیک ڕێگای سەرەکی بۆ شارۆچکەکە کۆنترۆڵکردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێدەچێت ڕووسیا زیانی زۆری بەرکەوتبێت، بەڵام بەهۆی "یەکە بێ ئەزموونەکان" کە لەوێ جێگیرکراون. وەزارەتەکە دەڵێت "پێدەچێت دوای هێرشێکی شکستخواردوو، سەربازانی ڕووسیا لە یەک ڕووداودا هەڵاتبن و لانیکەم 30 زرێپۆشیان جێهێشتبێت ".

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG