Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە تورکیا دەستگیردەکرێت بەهۆی ڕووماڵکردنی ناوچەیەکی کارەساتباری بوومەلەرزە


ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، مەهمەت گولەش، لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن لە دیاربەکر, ڕۆژی چوارشەممە دەستبەسەر کرا.

پارێزەرەکەی ڕەسوڵ تەیمور بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، مێهمەت گولەش چاوپێکەوتنی لەگەڵ دانیشتوویەکی بەردەم بینای شوقەکان لە گەڕەکی شێخ شامیل ئەنجامداوە و پرسیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن کردووە.

"ئەو پیاوە بە موکلەکەمی وتووە کە کارەکانی ئافاد خاون، بەڵام پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە هەموو هەوڵێکیان دەدەن."

بەڵام لەگەڵ ئەو ئیدیعایەی کە ئەو دانیشتووانە وتی "ئافاد و ئومکە لێرە نین، خەڵک بە ورە و هێزی خۆیان خەڵک ڕزگار دەکەن، ئێمەیان بە تەنیا جێهێشتووە", پۆلیس لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا هەردوو ڕۆژنامەنووس مەهمەت گولەش و ئەو هاووڵاتییە بە ناوی م.ن.گ دەستگیر کردووە.

ڕەسوڵ تەیمور باسی لەوەشکرد، موکلەکەی بۆ کاری ڕۆژنامەنووس لە مەیدانەکەدا بووە، بەڵام پۆلیس دەستگیری کردووە و هەم ڕێگری لە کارەکەی کردووە و هەم لە ئازادی پەیوەندیکردن.

دەشڵێت: "ئەو هاوڵاتییە لەوێ بیروڕا و تێبینییەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، ڕۆژنامەنووسەکەش کاری خۆی کردووە و قسەکانی تۆمارکردووە، دەستبەسەرداگرتنیان پێچەوانەی یاسایە، هەم ئازادی بیرکردنەوە، هەم دەربڕینی ڕا و بۆچوون، هەمیش پەیوەندیکردن پێشێل کراوە، جگە لەوەش دەستیان گرتووە بەسەر". ئامراز و ئامێرەکانی موکلەکەم."

مەهمەت گولەش بە تاوانی "بڵاوکردنەوەی ڕق و دوژمنایەتی لە نێو خەڵکدا" دادگایی کرا، و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، لە هاتنە ناو وڵاتەوە قەدەغە کرا و بەربەستی گەشتکردنی لەسەر دانرا، و دوای دوو ڕۆژ ئازاد کرا.

ڕێکخراو و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژە بەوە دەکەن کە بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، بارودۆخی کارکردن بۆ ڕۆژنامەنووسانیش خراپتر دەبێت.

دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە دیاربەکر، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی باوەڕپێکراو نین، و مۆڵەتی دەسەڵاتدارانیان پێی نییە، ڕێگەیان پێنادرێت لە نزیک باڵەخانە وێرانەکان کار بکەن.

بوونی سەرباز و پۆلیس لە دەوروبەری شوێنە کارەساتبارەکان زیادی کردووە و ناوچەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن بەڕووی خەڵکی سیڤیلدا داخراوە.

XS
SM
MD
LG