Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکان لە تورکیا و سوریا گەیشتە نزیکەی 15900 کەس

٢٢:٣٤ ٨.٢.٢٠٢٣

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 3480 کەس

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند دەڵێت ژمارەی گیان لەدەستدانی خەڵکی لە ئاکامی بوومەلەرزە وێرانکارەکە گەیشتووەتە 3480 لە ناویاندا، 1570 کەسیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادا. ڕوانگەکە دەڵێت زۆبەی قوربانییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە هەردوو پارێزگای لازقیە و حەلەبدان.

پێشتر سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزە بەهێزەکدا گیانیان لەدەستداوە (لە تورکیا) گەیشتووەتە 9057 کەس و گوتیشی زیاتر لە 53 هەزار کەسیش بریندار بوون.

بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 12 هەزار و 537 کەس.

٢٢:١٤ ٨.٢.٢٠٢٣

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 9057 کەس

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزە بەهێزەکدا گیانیان لەدەستداوە (لە تورکیا) گەیشتووەتە 9057 کەس و گوتیشی زیاتر لە 53 هەزار کەسیش بریندار بوون.

پیشتریش ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند نزیکەی 60 کاتژمێر پاش بوومەلەرزە بوومەلەرزە وێرانکارەکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 3135 کەس.

بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 12 هەزار و 192 کەس

٢٢:١٣ ٨.٢.٢٠٢٣

بلینکن دەڵێت ئەمەریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاوکارییەکانی زیاتر بۆ خەڵکی تورکیا و سوریا ڕادەگەیەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند زیانە گیانییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا " بەڕاستی مایەی سەرسوڕمانە."

بلینکن گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 150 کارمەندی شارەزای بواری ڕزگارکردنی ڕەوانەی تورکیا کردووە و گوتیشی واشنتن شتی زیاتری دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو لەسەر چۆنیەتی بەردەوامی پشتیوانیکردنی خەڵکی تورکیا و سوریا لە کاتێکدا لەم کارەساتە دێنەوە سەرخۆ.

٢١:٠٤ ٨.٢.٢٠٢٣

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 9057 کەس

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزە بەهێزەکدا گیانیان لەدەستداوە (لە تورکیا) گەیشتووەتە 9057 کەس و گوتیشی زیاتر لە 53 هەزار کەسیش بریندار بوون.

پیشتریش ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند نزیکەی 60 کاتژمێر پاش بوومەلەرزە بوومەلەرزە وێرانکارەکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 3135 کەس.

بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 12 هەزار و 192 کەس

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG