Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکان لە تورکیا و سوریا گەیشتە نزیکەی 15900 کەس

٢٠:٤٢ ٨.٢.٢٠٢٣

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو ڕایگەیاند کارکراوە لەسەر کردنەوەی دوو دەروازەی سنوری لە سنوری وڵاتەکە لەگەڵ سوریا بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی پاش بوومەلەرزەکە.

١٨:٣١ ٨.٢.٢٠٢٣

ڕەوشی شاری عەنتاب لە پاش بوومەلەرزەکە

شاری عەنتاب یەکێکە لەو شارانەی تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە. پەیامنێرمان عارف ئەسلان لە عەنتابەوە دەڵێت لە شارەکەدا 581 باڵەخانە وێران بوون و بەشێک لە دانیشتووانی دیکە چاوەڕێی ڕزگارکردنی کەسوکاریانن لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا. جگە لەوەش ئەو قوربانیانەی بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە پێویستیان بە هاوکاری هەیە لە کاتێکدا خەڵکەکە لە کەشێکی زۆر سەرمادا بێ ماڵ ماوون .

١٦:٤٤ ٨.٢.٢٠٢٣

ژمارەی گیان لەدەستدان لە سوریا گەیشتە 3135

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند نزیکەی 60 کاتژمێر پاش بوومەلەرزە بوومەلەرزە وێرانکارەکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 3135 کەس.

پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری کەهرەمان مەرعەش ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە (لە تورکیا) گەیشتووەتە 8574 .

بەمەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکان لە تورکیا و سوریا بوو بە زیاتر لە 11709.

١٦:١٥ ٨.٢.٢٠٢٣

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا گرتەیەکی ڤیدۆیی ڕزارکردنی هاووڵاتییەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت "چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی تیمەکانمان لە ناوچە بوومەلەرزەییەکان بەبێ پچڕان بەردەوامە.

54 کاتژمێر پاش بوومەلەرزەکە هاوڵاتییەکی دیکەمان بە زیندووی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێنا."

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG