Accessibility links

کۆشکی سپی: بایدن ئامادەیی ئەمەریکای بۆ یارمەتی تورکیا دووپاتکردۆتەوە


جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا قسەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیادا کردووە.

سەرۆک بایدن لەو پەیوەندییە تەلەفونییەی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەدا، ئامادەیی ئەمەریکای دووپاتکردۆتەوە بۆ دابینکردنی هەموو جۆرە یارمەتییەک بۆ تورکیای ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆ و هەروەهاش بۆ هەر کۆمەکێکی تورکیا پێویستی بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارەساتەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە " سەرۆک بایدن بەناوی گەلی ئەمەریکاوە پرسە و مەخابنی خۆیی دەربڕیوە بۆ هەموو ئەوانەی بریندارن و خۆشەویستانیان لەدەستداوە لەو بوومەلەرزەیەی لە تورکیای دابوو."

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە؛ سەرۆک بایدن ئاماژەی کردووە بەوەی تیمە ئەمەریکاییەکانی فریاگوزاری بە خێرایی دەگەنە تورکیا بۆ هاوکاری کردنی تورکیا لەو هەوڵی ڕزگارکردنەی دەیدات و هەروەهاش بۆ ڕێکخستنی ئەو یارمەتی و کۆمەکانەی دەشێت ئەو خەڵکەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان لێکەوتووە پێویستیان بێت، وەک خزمەتگوزاری تەندروستی و کەرەستە و پێداویستییەکانی تری بوژاندنەوە.

XS
SM
MD
LG