Accessibility links

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە چین لەمەڕ شەڕی ئۆکرانیا


وی فێنگ وەزیری بەرگری چین
وی فێنگ وەزیری بەرگری چین

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە چین لە هاوکارییە ماددی و ئەمنییەکان بۆ ڕووسیا لە شەڕی مۆسکۆ دژی ئۆکرانیا، هێڵی سووری واشنتۆنی داڕشتووە پێش سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پەکین لە سەرەتای مانگی داهاتوودا.

مایکل چەییز جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ چین ڕۆژی سێشەممە، قسەی لەگەڵ سۆنگ یانچاو، جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی هاوکاری سەربازی نێودەوڵەتی چین لە کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی کردووە، بەپێی بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لەگەڵ دەنگی ئەمریکا قسەی کردووە.

دانوستانە سەربازییەکانی ئەم هەفتەیە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری هەر بڕیارێکی چین دەکات لە وەڵامی داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ هاوکاری ئەمنی. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە سەرنجی ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە چەندین سەردانی بۆ چین لەلایەن فڕۆکە گواستنەوەی ڕووسیاوە داوە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا واشنتۆنە چۆن هاوکاری ئەمنی پەکین بۆ ڕووسیا هەڵدەسسەنگێنیت.

پرایس وتی: ئەگەر ببینین چین هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیکی یارمەتی ڕووسیا بدات بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان، بێگومان دەرئەنجامی دەبێت.

دانوستانەکانی ئەم دواییەدا دوای ئەوە هات کە چین پێشنیاری ئەمەریکای بۆ دانوستانەکانی داماڵینی ململانێکانی سەربازی لە نێوان لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکا و وی فێنگی وەزیری بەرگری چین لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕەتکردەوە.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوە دوای دانوستانەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن 2+2 هەفتەی ڕابردوو، ئۆستین ڕایگەیاند، داوای لە هاوتا چینیەکەی کردووە کە "نیوەی ڕێگە" چاوی بە ئەمەریکا بکەوێت و "هێڵەکانی پەیوەندی کراوە" بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی حیساباتی هەڵە نەکرێت.

وی لە مانگی ئازاردا خانەنشین دەبێت. لی شانگفو، ئەندامی نوێی کۆمیسیۆنی ناوەندی سەربازی پارتی کۆمۆنیستی چین بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک وەزیری داهاتووی بەرگری نیشتمانی کۆماری گەلی چین سەیر دەکرێت.

لی لە ساڵی 2018دا لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە سزای بەسەردا سەپێندرا بەهۆی کڕینی فڕۆکەی جەنگی و سیستەمی مووشەکی پێشکەوتووی ڕووسیا لەلایەن چینییەوە. بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزاکانی ئەمەریکا ڕێگری ناکەن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG